١٧ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٠:٣٦
ڕاگیردرانی پاپۆڕێک بە ٢٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە کەنداوی فارس

پاپۆڕێک بە زیاتر لە ٢٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە لایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە لە کەنداوی فارس ناس کراو و ڕاگیردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی سپاه نیوز؛ قاچاخچیانی گیراو لە یەکەم لێپرسینەوەکانیاندا دانیان ناوە بەوەیدا کە بارەکەیان لە بەلەمەکانی "سەنگ سەلامە" کۆ کردۆتەوە و باریان داوە.

ئەو پاپۆڕە کە لە ٢٠ مایلی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی "تونبی گەورە" لە لایەن پاپۆڕە گەشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە ڕاگێردرا هاوڕێ لەگەڵ قاچاخچییەکان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی کاروباری یاسایی و دادەوانی، رادەستی کاربەدەستان و بەرپرسانی دادوانی ئێران کرا.

.......
340