بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی ئەکبەر ساڵحی" رۆژی دووشەممە لە شەست و سێهەمین جڤینی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننا بەپێداگریی لەسەر پەرەی هاوکاریی ناوچەیی لەبواری هێمنایەتی ناڤۆکی ، وتی: هێمنیی ناڤۆکی نابێ وەک بیانوو و یان ئامرازێکی لێ بێ بۆ پێشێلکران، نکۆڵی لێکردن و یان بەرتەسک کردنەوەی مافە نەگۆڕەکانی وڵاتانی ڕوو لەگەشە بۆ لێکۆڵێنەوە، بەرهەم هێنان و کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی بۆ ئامانجی ئاشتیانە.
ساڵحی بەئاماژە بەوەی کە ئێران بەشێوەیەکی تایبەت سورە لەسەر هێنانەدی تۆڕە ناوچەییەکانی هاوپێوەند بە بەرزکردنەوەی ئاستی هێمنیی ناڤۆکی و ڕاگەیشتن بە دۆخە لوتکەیی و بەپەلەکان، وتی: ئێران بەواسیتەی ئەزموون، زانست و پتانسێلە بەرفراوانەکان، ئامادەیی خۆی ڕادەگەیێنێ بۆ هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە لەوبارەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها بەڕەخنەگرتن لە جێ بەجێ نەکرانی بەڵێنی و وادەی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و یەکلایەنخوازیی و کردەی تێکدەرانەی ئەمریکا لەزەبر وەشاندن لە چەندلایەنخوازیی، وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ڕەفتاری تێکدەرانەی ئەمریکاو پێوشوێن گرتنی ترۆریزمی ئابوری لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتە دژ بە وڵاتانی دیکە شەرمەزار بکا.
ساڵحی رۆژی یەکشەممە بۆ بەشداربوون لە شەست و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی گەیشتە ڤیەننای پایتەختی ئۆتریش.
.......
340