١٦ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٢٥
وەزیری نەوتی ئێراق: وەل هەرێمی کوردستان لەگەمیەک داین و دەبێ پێکەوە ڕێککەوین

وەزیری نەوتی ئێراق وێرای جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەگەمییەک داین، لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنیی هەر دوولایەن لە سەر هەناردەی نەوت گەشبینی خۆی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی دەنگ وباسی شەفەق نیوز، سامێر ئەلغەسبان،وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کارو باری وزە ڕۆژی شەممە لە قسەگەلێک دا لە پرێس کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی وزە لە بەغداد، پێتەختی ئەم وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنی دەوڵەتی فێدرال و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە سەر هەناردەی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێمەوە گەشبینی خۆی دەربڕی.

وەزیری نەوتی عێراق کەبە نوێنەرایەتی لە عادل عەبدولمەهدی،سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەم پرێس کۆنفرانسە نێو دەوڵەتییە ئامادەبوو، جەختیکرد وەبەر هێنانی نەوتی نەپاڵاوتە لە هەرێمی کوردستان لەباڵاترین ئاستی خۆی بە ڕادەی مام ناوەندی ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژ دەگات بەم حاڵەیش شتێک لەمە ناگاتە دەست دەوڵەتی فێدراڵ.ئەلغەسبان وێرای جەختکردن لە سەر ئەمەی وتووێژی بنیاتنەر لە نێوان بەغدا و هەولێر لە پێوەندی لەگەڵ نەوتی هەرێمی کوردستان  ئەنجام دراوە، ڕاشیگەیاند بێتوو دەستاین ڕابگات بە ڕێککەوتن، ڕادەی مامناوەندی وەبەر هێنانی نەوتی نەپاڵاوتە لە عێراق سەرجەم دەگاتە چوارملوێن و ٥٠٠ هەزار بەر میل لەڕۆژ دا.

جێگری وەزیری نەوتی عێراق لەکاروباری وزە لەمبارەوەگوتیشی: سەبارەت بە دەستڕاگەییشتنی دوولایەن بە ڕێککەوتن گەشبینم، ئێمە وهەرێمی کوردستان لەگەمییەک داین و دەبێ بە ڕێککەوتن بگەین.

.......
340