(ABNA24.com) یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی دەسدرێژیی تێلاڤیڤ بۆ سەر بەیرووتی بە هەڵەیەکی موحاسباتی زانی و پێشبینی کرد: وەڵامی حیزبووڵڵا بە ڕژێمی زایۆنی، پەشۆکێنەر و گورچکبڕ دەبێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" شەوی رابردوو لە پەیامێکی تویتەریدا وشداری دا: بی گومان زایۆنییەکان لەبەر دەسدرێژی کردنیان بۆ سەر لوبنان، سووریا و ئێراق بەرەوڕووی سزایەکی قورس دەبنەوە.
ناوبراو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هاوکێشەکە دەگۆڕدرێ، پارێزرانی ئاسایشی پاوەجێی بە هێڵی سوور ناوچەکە زانی.
شەوی یەکشەممە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسراییلی سنووری ئاسمانیی لوبنانیان بەزاند.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی شەوی یەکشەممە چەندین مووشەکیان بەرەو گوندی "عەقرەبا" لە باشووری دیمەشقی پێتەختی سووریا تەقاند.
/129