٢٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٣٧
ئیرادەی گەلی ئێران؛ بەچۆکدانەهاتن لەهەمبەر دوژمنان

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: هێچ هێزو دەسەڵاتێک ناتوانێ بۆ ئێران بڕیاربداو جیهان دەبێ ئیرادەی گەلی ئێران بەڕێزەوە بە فەرمی بناسێ.

(ABNA24.com) حوسێن سەلامی" رۆژی پێنج شەممە لەنێو کۆڕی جەهادگەرانی پارێزگای خوزستان لەباشوری رۆژاوای ئێران، بەئاماژە بەوەی کە هیچ کەس ناتوانێ ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی ئێراندا بسەپێنێ، وتی: دوژمنان نابێ لەهەمبەر ئێراندا بەهەڵە بیر بکەنەوە، دەبێ بزانن کە گەلی ئێران مامۆستای مەزنی خۆڕاگرییەو زەخت وگوشار، گەمارۆ و ترساندن، ڕێگای بەرەوڕووبوونەوەی گەلی ئێران نییە.

ئێران لەبەر ئەوەی سەربەخۆیانە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دەباتە پێش، هەردەم کەوتووەتە بەر پەلاماری پڕووپاگەندەیی، دەرونی وتەنانەت هەڕەشەو ترس و تۆقانی دوژمنان.

ئیرادەو خۆڕاگریی لەهەمبەر دەسەڵاتە زۆردارەکانی وەک ئەمریکا، گەلی ئێران سەردەمە سەخت ودژوارەکانی ژیانی چل ساڵانی شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوتووانەو سەربەرزانە تێپەڕاندووە. شۆڕشی ئیسلامی، "وانەی خۆڕاگری"، "بەرخۆدان و ڕاوەستان"، و "ئیسار و گیان بەخت کردن"ی گەلی ئێران بۆ جیهانیانی خستووەتەڕوو.

شۆڕشی ئیسلامی سەلماندوویەتی سەروەریی و سەربەخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یەکپارچەو یەکگرتوویەو لاوازیی دوژمنان لەهەمبەر ئێراندا لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو هەر لەو خاڵە گرینگەدا مانا دەکرێتەوە.

هەرلەوبارەوە، "کارلۆس سانتا ماریا" کارناسی پرسە سیاسیەیکان لە کۆلۆمبیا لە دیمانە لەگەڵ رادیۆ ئیسپانیایی بەشی دەرەوە سنوریی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێراندا، وتی: ئەو وڵاتانەی خاوەن سەروەری و سەربەخۆیی بێ خەوش و پاکن، قەت تەسلیم نابن.

تەسلیم نەبوون و بەچۆکدا نەهاتن تایبەتمەندیی پاوەجێی گەلی ئێرانە کە بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی خۆی دەرخست و ئەمڕۆش بووە بە سەرچەشن و مۆدێلێک بۆ گەلانی ئازادەی جیهان.

هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراوی رژیمی بەعسی سەددام بەسەر ئێرانداو خۆڕاگریی و بەرخۆدانی خەباتکاران و گەلی ئێران لەو شەڕەدا، ئیرادەی لەشکان نەهاتوویی گەلی ئێرانی پێشانداو دەریخست کە گەلی ئێران لەهەمبەر زەخت وگوشار، بایکۆت و هەڕەشەی دوژمنان بەچۆکدانایەو ناشکێ.

ئەو ئیرادە پتەو و یەکگرتووەی گەلی ئێران، حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری شەڕخوازی ئەمریکای لەهەمبەر ئێراندا سەرلێشێواو کردووە.

حکومەتی دۆناڵد ترامپ کە بەگەیشتنی بە کۆشکی سپی، دوژمنکارییەکانی لەدژ گەلی ئێران بەشێوەیەکی ئاشکرا دەرخستووە، بەشێوازی جۆراوجۆر(بایکۆت، گوشاری زۆرینەو هەڕەشە) تێکۆشاوە، حکومەت وگەلی ئێران بەچۆکدابێنێ، بەڵام بەرەوڕووی "خۆڕاگریی زۆرینەی"ی گەلی ئێران بووەتەوە.

جگەلەوەش، وەڵامی لێبڕاوانەی هیزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەسدرێژکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی"گلۆبال هاوک" بۆسەر سنوری ئاسمانیی ئێران لەناوچەی کەنداوی فارس، دەسەڵاتی سەربازی و تەکنۆلۆژیای ئەمریکیشی بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگ کردووە.

"کارلۆس سانتا ماریا" لە کاردانەوە بە خرانەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "گلۆبال هاوک" لەناوچەی کەدناوی فارس، وتی: سەریەتی وباڵادەستی گریمانەیی ئەرمیکا لەمەڕ تەکنلۆژیاوە ئیدی بێ مانایەو وڵاتانی ڕوو لەگەشە خاوەن زانیاریی لەئاستی باڵادان و باش دەزانن کە نەک هەر چۆن لەخۆیان بەرەڤانی بکەن بەڵکوو دەشتوانن خۆیان بگەیێننە ئاستێکی باڵاتری تەکنۆلۆژیا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری زەخت وگوشاری جۆراوجۆری دوژمنان، بووە بە دەسەڵاتێکی ناوچەیی و ئەو دەسەڵاتە تادێ ڕوو لە پەرەسەندن و گەشەکردنە.

سەرچاوەی هەڵوێستە جۆراوجۆرەکانی حکومەتی دۆناڵد ترامپ (لە هەڕەشەوە هەتا دانوستان) لەهەمبەر ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆ بێهوایی ئەمریکاو بەچۆکدانەهاتنی گەلی یەکگرتووی ئێران.


/129