(ABNA24.com) داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە سێ بڕیارنامەی کۆنگرێسی ئەم وڵاتەی ڤیتۆ کرد کە داوای پێشگرتن بە فرۆشرانی چەک بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیتۆکەی ترەمپ پێویستی بە دوو لە سێی دەنگەکانە کە بە سەرنجدانی داکۆکیی کۆمەڵێک لە کۆماریخوازان لە سیاسەتەکانی دەرەوەیی ترەمپ لە ھەمبەر عەرەبستانی سەعودی لەوە ئەچێ ئاوا زۆرینەیەک بەدەست نەیەت.
دەوڵەتی ترەمپ بەرلەمە بە بیانووی توندبوونەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، لێژنەکانی کۆنگرێسی لە بارەی نیازی خۆی بۆ فرۆشتنی زیاتر لە ھەشتسەد ملیارد دۆلار چەک و چۆڵی سەربازی بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ئاگادار کرد بووەوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەگەر بێتو باری نائاسایی نیشتیمانی ڕابگەیەنێت دەتوانێ بەرامبەر بە بڕگەکانی نێو یاسای کۆنترۆڵی چەک بێ دەربەست بێت و بەبێ مۆڵەتی کۆبگرێس چەک بفرۆشێت.
ئەمە دووھەمین ڤیتۆی ترەمپە بۆ داکۆکی کردن لە دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن.
ترەمپ سێ شەممە ١٦ی ئاپریلیش پەسەند کراوەی کۆنگرێسی ئەمریکای کە داوای ڕاگیرانی داکۆکیی سەربازیی ئەمریکا لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی دەکرد لە شەڕی دژی یەمەن، ڤیتۆ کرد بوو.
ترەمپ ھەتاکو ئێستا گەلێک جار فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی داکۆکیی کردووە.
ئەمریکا لەکاتی دەست پێ بوونی ھێرشەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ەوە بە یارمەتیی ھەواڵگری و فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ پەلاماردانی یەمەن پشتیوانیی کردووە. شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە شانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم سەرچاوانە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان.
/129
٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٣٤
News ID: 964298
داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی پێنج شەممە سێ بڕیارنامەی کۆنگرێسی ئەم وڵاتەی ڤیتۆ کرد کە داوای پێشگرتن بە فرۆشرانی چەک بە عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان دەکات.