(ABNA24.com) ژێدەرە ئەمنییەکانی سووریا باسی پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دوو شارۆچکەی لە دەڤەری شاری "حەڵەب" و کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەسیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ تیرۆریستان ئێوارەی دووشەممە شارۆچکەکانی "الجمیلیه" و "الحمدانیه"ـیان لە دەڤەری شاری "حەڵەب" لە باکووری سووریا دایە بەر گوللەهاوەن کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە ٧ کەس کوژران و ٨ کەسیش بریندار بوون.
گرووپە تیرۆریستییەکان یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوویش چەن ناوچەیەکی شاری "حەڵەب"یان دابوویە بەر گوللەهاوەن کە ئەو پە لامارەیش بووە هۆی کوژرانی ٨ کەسی مەدەنی و بریندار بوونی ژمارێکی زیاتر لە خەڵکی ئاسایی.
لە ناوچەکانی ڕۆژاوای "حەڵەب"ی سووریا، گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن تورکیاوە چالاکی دەکەن و بەردەوام ئەم شارە دەدەنە بەر پەلاماری بە گوللەهاوەن.
/129
٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٥
News ID: 964275
ژێدەرە ئەمنییەکانی سووریا باسی پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دوو شارۆچکەی لە دەڤەری شاری "حەڵەب" و کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەسیان کرد.