(ABNA24.com) بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ دووشەممە لەلێدوانێکدا لەپێشانگای ڕەخساندن و هێنانەدی هەلی کار لە هەولێر، وێڕای ئاماژە بەگرینگیی کارو و دامەزران لەکۆمەڵگاو کارتێکەرییەکەی لەسەر ژیانی شارومەندان و پێشکەوتن وهەروەها نیشتمانخۆشەویستیی گەنجان، وتی کە قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش ، بووە هۆی دواکەوتنی ڕەوتی پێشکەوتن و گەشەی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە ڕەوتی پێشکەوتنی هەرێم لە ساڵی٢٠٠٣وە دەس پێ ببوو و هەزاران هەلی کار ڕەخسابوو، پێی داگرت، هەرێم جارێکی دیکە کەوتووەتە ئاراستەی گەشەپێدان و پێشکەوتن و لەهەموو بوارەکاندا بەرەو پێش هەنگاودەنێ.
ناوبراو خوازیاری هەوڵدان، داهێنان و لێبڕاوەیی زیاتری گەنجانی هەرێم بوو و متمانەبەخۆیی و هەوڵدانی بێ ووچانی ئەوانی بۆ سەرکەوتن بەپێویست زانی و وتی کە لەهیچ شوێنێکی جیهان حکومەتەکان ناتوانن هەموو دەرچوانی زانکۆکان دامەزرێنن و پێویستە دامەزران بەیارمەتی وهاوڕێتی کەرتی تایبەت و هەروەها هاواهەنگیی نێوان دەزگە کارگێریەکان ویاسادانان و دادەوانی ئەنجام بگرێ.
هەروەها ناوبراو وتی کە بەڕێوەچوونی پێشانگاکانی کار و دامەزران، دەبێتە مایەی لەپەیوەندیدابوونی کەسانێک کە بەدوای کاردا دەگەڕێن لەگەڵ بەرهەم هێنەران و خاوەن پیشەکان و هەروەها چوونەسەری ئاستی هەلی کارکردن و بەقسەی هەڵسوڕێنەرانی پێشانگای هەولێر، لەو پێشانگایەدا لانیکەم١٧٠٠هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێم دەرەخسێ.
پێشانگای هێنانەدی هەلی کارکردن بۆ گەنجانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی هەرێم و بەئامادەبوونی١٦٦ کۆمپانیا لە چواردە وڵاتی بیانی دەس پێ بوو.
/129
١٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٣٣
News ID: 961721
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێشانگای ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر بەئاماژە بەوەی کە داعش ڕەوتی گەشەی ئابوریی هەرێمی دواخست، پێی داگرت؛ هەرێم جارێکی دیکە کەوتووەتە باری گەشەو پێشکەوتن.