(ABNA24.com) بەربژێری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت دەگەڕێتەوە سەر بەرجام.
جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما و لە بەربژێرەکانی پارتی دیمۆکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ ی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر سەربکەوێت لە ئەو هەڵبژاردنە، وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە سەر بەرجام.
بایدن وێڕای ڕەخنە لە ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام تۆمەتگەلێکی دژی ئێران لە ژێر ناوی " چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکان لە ناوچەکە" هێنایە ئاراوە و پاگەندەی ڕووبەڕوو بوونەوەیانی کرد.
جۆ بایدن تەنیا بەربژێری هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نییە کە بەڵێنی گەڕانەوە بۆ سەر بەرجامی هێناوەتە ئاراوە و پێشتریش بڕێک لە بەربژێرەکان بە تایبەتی لە نیوان دیمۆکراتەکان بەڵێنی گەڕانەوە بۆ سەر بەرجامیان هێناوەتە ئاراوە و بڕیاری دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ ئێرانیان بردووەتە ژێر پرسیارەوە.
/129
١٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٣
News ID: 960290
بەربژێری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت دەگەڕێتەوە سەر بەرجام.