(ABNA24.com) فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن لەهەڕەشەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ نەماوە نەیکا.
سەرلەشکر "حوسێن سەلامی" رۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی فەرماندەرانی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە مەشهەد، باکوری رۆژهەڵاتی ئێران، وتی: ستراتژیەکانی دوژمن لەهەمبەر نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەگۆڕاوەو لەبواری سەربازی، ئابوری، کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی کردووە بەشەڕ.
سەرلەشکر سەلامی بەئاماژە بەوەی کە هەرچی کات تێدەپەڕێ هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمن شێوازێکی نوێتر بەخۆوە دەگرێ، وتی: خۆڕاگری لەهەمبەر دوژمن بەمانای پاوەجێیی لەخاڵێک و شوێنێک نییە بەڵکوو خۆڕاگریی لەدرێژماوە دایەو کەسێک لەو کێشمەکێشەدا سەرکەوتوو دەبێ کەزیاتر خۆڕاگربێ.
/129
١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٢٤
News ID: 959687
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن لەهەڕەشەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ نەماوە نەیکا.