(ABNA24.com) بەرپرسێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان و شداری دا لە مەڕ خراپتر بوونی دۆخی ئابووری کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامی گەمارۆی زاڵمانەی ئەم ناوچە .
" ماتیاس شمالی" بەڕێوەبەری هەڵمەتی ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان سەربە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئانروا ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژەدان بە تەشەنای گیرەوکێشە کۆمەڵایەتی وئابووریەکانی خەڵکی غەززە وتی: ناوەندی تەندوروستی لە غەززە کە ژمارەیان فرەتر لە ٢٨ ناوەندە، پەرەسەندنی کێشە وگرفتە کۆمەڵایەتیەکان وکەمووکۆڕیەکان بە هۆی تەشەنای گەمارۆی کەرتی غەززەیان تۆمار کردووە.
بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنی ئانڕوا وتی: دۆخی کۆمەڵایەتی وئابووری کەرتی غەززە بە رەو خراپتر بوون دەچێت وبەپێی ئاماری فەلەستنی ولێژنەی جەماوەری هەوڵ بۆ لابردنی گەمارۆ، نرخی بیکاری لەم ناوچە ژێر گەمارۆیە گەیشتووەتە سەتی پەنجاودوو ونێونجی هەژاریش گەیشتووەتە سەتی هەشتا .
ماتیاس شمالی پیداگری کرد: ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ پشتیوانی ماڵیی خۆی لە ئانڕوا ڕاگرت کە ساڵانە ٣٦٠ ملیۆن دوڵار به رئاورد دەکرا وئەم مەسەلە بووە بە هۆی ڕودانی قەیرانی ماڵیی بۆ ئەم ڕێکخراوەیە.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:١٢
News ID: 957338
بەرپرسێکی ڕێکخراوی نەتەوەکان و شداری دا لە مەڕ خراپتر بوونی دۆخی ئابووری کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوامی گەمارۆی زاڵمانەی ئەم ناوچە .