٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٨
دانیشتنە هەواڵی دوناڵد تڕەمپ لە کۆتایی دانیشتنی جی بیست لە ژاپون

سە رۆک کۆماری ئەمریکا دوای کۆتایی دانیشتنی گرووپی بیست لە شاری ئوزکای ژاپۆن لە کۆڕی پەیامنێراتدا ئامادە بوو و وڵامی پرسیارەکانی ئەوانی دایەوە .

(ABNA24.com) سە رۆک کۆماری ئەمریکا دوای کۆتایی دانیشتنی گرووپی بیست لە شاری ئوزکای ژاپۆن لە کۆڕی پەیامنێراتدا ئامادە بوو و وڵامی پرسیارەکانی ئەوانی دایەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ،  دوناڵد تڕەمپ  لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە کڕینی  سیستمی  ئێس چوارسەدی ڕووسیا  لە لایەن تورکیاوە  وتی  ئەگەر  ئانکارا  پێداگری بکات لەسەر   کڕینی  مووشەکەکانی  ئێس چوارسەدی  ڕووسیا  ڕووبەڕووی  بایکوت دەبێتەوە . سەرۆک کۆماری ئەمریکا  وێڕای  ئاماژە  بە   دیداری خۆی   لە گەڵ "  شی جین پینگ "  سەرۆک کۆماری چین  وتیشی  وتووێژەکانی  ئابووری  لە گەڵ  پێکەن  درێژەی  دەبێت و من  بەڵێن ئەدەم  نرخنامەکان   لەسەر   هاوەردەی کاڵاکان  لە چین  زیاد نەکەم  بەڵام باج و پیتاکی  ڕابردووش  هەڵناوەشێنمەوە .  ناوبراو جارێکی دیکە   هاوکاری بازەرگانی  وڵاتەکەی  لە گەڵ چینی بە  نادادگەرانە  زانی .  تڕەمپ لە بەشێکی   دیکەی  لەو  دانیشتنە هەواڵەدا   باسی  کرد  لە سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی  بۆ کۆریای   باشووری  و وتی  مومکینە لە گەڵ  ڕێبەری  کوریای  باکووری  لە ناوچەی  نێوان  دوو کوریا  دیدار و وتووێژ بکات . سەرۆک کۆماری ئەمریکا  لە درێژەی  دانیشتنە هەواڵیەکەی  خۆییدا  لە کۆتایی  دانیشتنی  گرووپی  بیست  لە ئوزاکای  ژاپون  لە ولادیمیر  پوتین  سەرۆک کۆماری  ڕووسیا  داوای کرد  تا  ئوپڕاسیونی  سەربازی خۆی لە  ئیدلەبی  سوریا کەم بکاتەوە . دوناڵد تڕەمپ  هەروەها  لە وڵامی  بە  پرسیارێک  سەبارەت بە ئێران  بانگەشەی کرد  ناتوانین  بە ئێران  ئیجازە ی  دەسڕاگەیشتن  بە چەکی  ناڤوکی  بدەین  و  دەبینن  کە ئێمە  چی  دەکەین .