(ABNA24.com) ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئامانجی سەرەکیی پێشنیاری ئەمریکا لەمەڕ دانوستانی بۆ چەواشەکاریی ئەمریکا لە ئاراستەی چەک کردن و داماڵینی فەکتەرەکانی دەستەڵاتی گەلی ئێران گەڕاندەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری سەرۆک و بەرپرسان و کۆمەڵێک لە دادوەرو کارگێڕانی ھێزی دادەڤانی ، پێشنیاری ئەمریکا لە مەڕ دانوستانی وەک فێڵ و چەواشەکاری لێک دایەوە و پێی داگرت: ئەمریکییەکان لە ئێستادا لە ترسی فەکتەرەکانی دەستەڵاتی گەلی ئێران ناوێران بێنە پێشەوەو ھەر لە بەر ئەمە بە نیازن لە ڕێگای دانوستانەوە ئەم چەک و فەکتەرانەی دەستەڵات لە گەلی ئێران بستێنن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بوختان و درۆھەڵبەستن و سوکایەتی کردنی سەرەڕۆترین حکومەتی جیھان واتە ئەمریکا بەرامبەر بە گەلی ئێرانی وەبیر ھێنایەوەو وتیشی: قیزەون ترین و دزێوترین دەوڵەتی جیھان کە ھۆکاری شەڕو ناکۆکی نانەوەو تاڵان و بڕۆی وڵاتان و گەلانی دنیایە، ھەموو ڕۆژێک بوختان بۆ گەلی بە شەرەفی ئێران ھەڵدەبەستێ، بەڵام دیارە جەماوەری ئێران لەم ھەڵس و کەوتە دزێوەی ئەمریکا ناحەپەسێن و پاشگەز نابنەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بایکۆتەکانی ئەمریکای بە ستەمێکی حاشاھەڵنەگر بەرامبەر بە گەلی ئێران زانی و وتی: لە ماوەی چوار دەیەی ئەم دواییەدا، موتوربەی شوناسی ئێرانی لەگەڵ تایبەتمەندیی ئیسلامی دا بووەتە ھۆی ئەوەی کە گوشارو پاڵەپەستۆی ملھوڕانی جیھان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر ڕەوتی جوڵانەوەی گەلەکەماندا نەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی پێشی داگرت: گەلی ستەملێکراوو ھەر لەم حاڵەداھێزمەندی ئێران، بە لوتفی ئیلاھی ھەروا وەک چیا ڕادەوەستێ و بەوپەخڕی ھێزەوە لە سەر ڕێبازی خۆی بەردەوام دەبێت و دەستی بە تەواوی ئامانجەکانیشی دەگات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئامادە بوونی ھەمیشەیی لە ڕێپێوانەکانی ٢٢ی ڕێبەندان و ڕۆژی جیھانیی قودس و ھەروەھا بەشداری لە ھەڵبژاردنی جۆربەجۆری وەک نیشانەیەکی لێبڕاوی و مکوڕ بوونی ستایش ھەڵگری گەلی ئێران زانی و وتیشی: لە کۆتایی ئەمساڵیش دا سەرباری دڕدۆنگی ساز کردنی ھێندێک کەس، خەڵک بە شۆروشەوقەوە لە ھەڵبژاردن دا بەشداری دەکەن و مەزنایەتیی خۆیان دەنوێنن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە کەڵکاژۆیی ئەمریکییەکان لە ئامێری مافی مرۆڤ، وتی: ئێوە نزیکەی ٣٠٠ موسافیری بێ دەرەتان بە ئاسمانەوە دەکوژن، بە ھاریکاریی سەعودییەکان لە یەمەن دا یەگبین خەریکی دڕندەکارین و کەچی باسی مافی مرۆڤیش دەکەن.






















/129