(ABNA24.com) فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ، ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ بەڕێوە بردنی مەشقی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،ئەمیر سەرتیپ " کەیومەرس حەیدەری" ڕۆژی دوشەممە لە دیداروچاوپێکەوتنی سەرلەشکەر " تاریق عەباس ئیبراهیم عەبدولحسێن" جێگری پەروەردە وڕاهێنان وهەڵمەتی سوپای عێراق " لە تاران وتی:هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران لەباڵاترین ئاستی ئامادەیی جەنگاوەری دایەو دەتوانێ ئەزمونەکانی خۆی لە بەشی ڕاهێنان بگوێزیتەوە بۆ سوپای عێراق. سەرتیپ حەیدەری بە ئاماژەدان بە هاوبەشیە دینی ، ئایینی و ناوچەییەکانی ئێران وعێراق وتی: هەر ئەم هاوبەشیانە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێران وعێراق هەڕەشەیەکی هاوبەشیان لە سەربێت.
فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ، بوونی گروپی تێرۆریستیی داعشی وەکوو هەڕەشەی هاوبەشی ئێران وعێراق ناوبردو وتی: داعش هەڕەشەی هاوبەشی ئێران و کۆماری ئێراق بوو کە دوو وڵات بە یەکیەتی ویەکگرتوویی توانیان ، ئەم هەڕەشەیە لەناوبەرن . سەرلەشکەر " تاریق عەباس ئیبراهیم عەبدولحسێن " جێگری ڕاهێنان وهەڵمەتی سوپای عێراقیش لەم چاوپێکەوتنە دا بە راگەیاندنی ئەمەکە پێوەندییەکی برایانەو دوستانە لە نێوان ئێران وعێراقدا هەیە ڕایگەیاند : عێراق هێچکات یارمەتیەکانی ئێران لە شەڕی دژی داعش لەبیر ناباتەوە.
جێگری ڕاهێنان وهەڵمەتی سوپای عێراق لە ئەرتەشی ئێران داوای کرد مەشق و ڕاھێنان بە سەربازانی سوپای عێراق بکەن . سەرلەشکەر " تاریق عەباس ئیبراهیم عەبدولحسێن " جێگری ڕاهێنان وهەڵمەتی سوپای عێراق کە بۆ تاران سەفەری کردووە ، ڕۆژی یەکشەممەیش لەگەڵ سەردار سەرتیپ " مەهدی ڕەبانی " جێگری هەڵمەتی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکان وئەمیر سەرتیپ " عەلیرەزا سەباحی فەرد" فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانیی سوپای ئێران دیدارو گفتوگۆی کرد.
/129
٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٢٩
News ID: 954702
فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران ، ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ بەڕێوە بردنی مەشقی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا ڕاگەیاند .