(ABNA24.com) رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە رابەرایەتی سەید عەمار حەکیم رایگەیاند ، بە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەز یرانی عێراق پەیوەست بووە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، مەکتەب سیاسیی رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە رابەرایەتی سەید عەمار حەکیم دوای دانیشتنی لوتکەیی سەرانی ئەم رەوتە شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی بە فەرمی رایەگەیاند چووەتە ریزی نەیارانی سیاسیی حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی لە دانیشتنی دوێنێی خۆیدا بە لێکدانەوەی رەوشی سیاسیی وڵات ، رەوشی راژەکاریی گشتیی و چاوەڕوانیەکانی خەڵکی عێراق و بە بیستنی تێرو تەسەلی روانگە جیاجیاکان لە بارەی ئاست و کوالیتی کردەوەی حکومەت و رەوشی گشتیی عێراق ، بڕیاری دا بچێتە بەرەی ئۆپۆزسیۆن .
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٦
News ID: 951703
رەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق بە رابەرایەتی سەید عەمار حەکیم رایگەیاند ، بە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەز یرانی عێراق پەیوەست بووە .