(ABNA24.com)خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وتی: وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا هیچ قازانجێکی نیە ونەتەوەی ئێران لە ژێر باری زەخت وگوشاری ئابووری دا هیچکات وتووێژ ناکات.
ئایەتۆڵڵا "سەیید ئەحمەد خاتەمی " خەتیبی نوێژی هەینیی تاران بە پیداگری لەسەر ئەمەی کە ئەمریکا ئارەزووئاواتی وتووێژ لەگەڵ ئێران دەباتە گۆڕ وتی: دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی وسێ کۆچکەی شەڕاشویی " دۆناڵد ترامپ " جان بوڵتۆن ومایک پەمپئۆ" ڕاست بێژ نین وئیدعا وبانگەشەی ئامادەیی ئەمریکا بۆ وتووێژلەگەل ئێران درۆیەکی گەورەیە ، چونکە ترامپ بە کێشانی ئێران بۆ بەردەم مێزی دانوستان ئەویش لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، لەدووی بەدەس هێنانی دەنگە.
خەتیبی نوێژی هەینیی تاران بە راگەیاندنی ئەمەی کە ئێران ئەزمون وتەجرەبەی وتووێژ لە مژاری ناڤۆکی دوپات ناکاتەوە وتی: فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار وچاوپێکەوتنی " ئابێ شێنزۆ" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئاوەزامەندانە ، زیرەکانە ووشێارانە وقەبوڵ نەکردنی پەپامی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جۆرە سوکایەتی پێکردنێک بە ترامپی خۆبەزل زان بوو.
ئایەتۆڵڵا خاتەمی هەروەها وتی: ئیدعا وبانگەشەی ترامپ لەمەڕ بەنیازنەبوونی ئەمریکا بۆ گوڕینی نیزامی ئیسلامیی ئێران درۆیەکی گەورەیە چونکە لە چل ساڵی ڕابردوودا هەموو سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا نەیانتوانیوە کردەوەیەک لە دژ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەن. خەتیبی نوێژی هەینیی تاران بە بەرەکوژی ئالی سەعود لە یەمەنیش ئاماژەی کردو وتی: لە هەرجێگا وشوێنێک کە ناوێک لە کوشتن وقەڵاچوو وتالان وبڕۆ هەبێت ناوی سەعودیەکان بەرچاو دەکەوێت وئەم ڕژێمە بە لەناوبردن وکاول کردنی ژێر خانەکانی یەمەن ، گیانی هەزارن ژن ومنداڵی بێ تاوانی یەمەنی سەندووە.
ئایەتۆڵڵا خاتەمی لە مەڕ پشتیوانیی عەرەبستانی سەعودی وئیمارات لە ئەنجومەنی سەربازیی سودان و قەڵاچۆی ناڕازیان لەم وڵاتە وتی: ئیعدامی ناڕازیانی عەرەبستانی لەوان منداڵانیش پێشاندەری خووخدەی تاوانکارانەی ڕژێمی سەعودیە.
/129