(ABNA24.com) ڤلادیمیر پوتین و شی جین پینگ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو چین لەم بەیاننامەیەدا لە سەر پێبەند بوونی ھەموو لایەک بە بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش واتە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران جەختیان کرد.
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو چین لە بەیاننامەکەیاندا ھەروەھا خۆشحاڵیی خۆیانیان لە پابەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجام دەربڕی.
ڤلادیمیر پوتین و شی جین پینگ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو چین ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدارەکەیاندا لە سەر پابەند بوونی وڵاتاەکانیشیان بە ڕێککەوتنی بەرجام جەختیان کرد بوو.
ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا ئێستا لە ١٥ ڕاپۆرت دا ئاشتیانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکان و پابەند بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجامی پشتڕاست کردووەتەوە.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.
قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.
ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان لەوانە چین و ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.
................
300