٢٩ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٥١
پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوبەشی کەسب و کاری ئێران و عێراق بەزوویی

راوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی هاوبەشی کەسب و کاری تیجاری نێوان دوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا پێک دێ.

(ABNA24.com) راوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی هاوبەشی کەسب و کاری تیجاری نێوان دوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا پێک دێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ناسر بێهزاد" راوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق رۆژی سێ شەممە وتی: تەباییە بەراییەکان بۆ پێکهێنانی بەشی هاوبەشی ئەنجومەنی کەسب و کاری تیجاریی ئێران و عێراق ئەنجامی گرتووە.

راوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق وتیشی: ئەنجومەنی کەسب و کاری تیجاریی عێراق لە ڕێکخراوە سەربەخۆ چالاکەکان لەبواری ساخت و ساز، کاروباری بازرگانی، تەکنیکی و ئەندازیاری، کۆبینا تیجاریی و ئیداریەکان وگەڵاڵە مەزنەکانە کە بلیمەتان و کەسایەتییە کارتێکەرەکان لە کەرتی سەرمایەنانەوەی ناوخۆیی ودەرەوەیی تێیدا ئەندامن.

بێهزاد پێی داگرت: ئێران یەکەم وڵاتە کە لەنێو وڵاتانی چالاک لە عێراق پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوبەشی هێناوەتە ئاراوەو پەسەندیش کراوە.

بەقسەی ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق، ئەنجومەنی هاوبەشی کەسب وکاری تیجاریی نێوان ئێران وعێراق لەپێناو پاوەجێی لە پەیوەندییە ستراتژیکیەکانی دوو وڵات و یەکلاکرانەوەی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان بەگوێرەی کەسب و کاری تیجاری، کەڵک وەرگرتن و کاراکرانی گەڵاڵە مەزنە ئاوەدانیی وبازرگانییەکان کار دەکا.




/129