(ABNA24.com) ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری بەرپرسان و کارگێڕانی نیزام دا پێی داگرت: بژاردەی دڵنیای گەلی ئێران بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمن خۆڕاگری لە ھەموو بوارەکاندایە، چونکو دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ژارێکی چەند ھێندەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسنگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ھەڵبەت شەڕێک ڕوو نادات، بەڵکو ئەوەی دەکرێت بەرەوڕوو بوونەوەی ئیرادەکانەو لەم بوارەش دا خواست و ئیرادەی گەلی ئێران و نیزامی ئیسلامی ھێزمەند تر لە دوژمنەو بە فەزڵی ئیلاھی ئەمجارەش سەر دەکەوین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکا بە خەیاڵی خۆیان لایان وایە بە بایکۆتی بێ وێنە دەتوانن زەبر لە ئێران بوەشێنن، لە حاڵێکدا کە ماکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سای ئازایەتیی گەلی ئێران و بەرپرسان پتەوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: بێجگە لە ئەمریکا، لە سامان و دارایی قارونەکانی ناوچەی کەنداوی فارسیش نابێ بترسین، چونکو ھیچیان پێ ناکرێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕاپۆرتی فەرمیی ناوەندە دەوڵەتییەکانی ئەمریکای وەک بەڵگە ھێنایەوەو،« بوونی ٤١ ملوێن ئەمریکایی تووشیاری برسیەتی و نەبوونی خۆراک»،« ناشەرعی بوونی لە سەدا چلی منداڵان»،« بوونی دوو ملوێن و دووسەد ھەزار زیندانی کە بانترین ئاستی جیھانییە لە ڕووی حەشیمەتەکەیەوە»،« زیاترین ڕێژەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان»و« ڕوودانی لەسەدا ٣١ی تەقە تفەنگ و مرۆڤ کوشتنی دنیا لە ئەمریکا»ی وەک کۆمەڵێک لە ڕاستییەکانی ئەمریکا لە قاو داو وتی: ھێندێک کەس ئەمریکا زۆر گەورەو سامدارو پڕمەترسی لە قەڵەم دەدەن، کە ھەڵبەت نابێ لە دوژمنایەتی کردنی دوژمن خافڵ بین، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمەیە کە ئەمریکاش تووشی کێشەی جۆربەجۆرە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ھەروەھا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە بۆ چاکسازی لە کاروبارەکان نابێ چاومان لە دەرەوە بێت، ڕاشیگەیاند: چاو لەدەستی بیانی بوون دەبێتە ھۆی زەبر کەوتن لە وڵات کە نمونەکەی لە شێوازی ھەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان لەگەڵ پرسی ڕێککەوتنی بەرجام دا دەبینین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەورووپییەکاندا ھیچ کێشەو گرفتێکمان نەبوو، کەچی ئەوانە ھیچکام لە بەڵێنەکانی خۆیانیان ڕانەپەڕاندو ڕاشی ناپەڕێنن و کەچی سەرباری ئەوەش بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامین.
/129
١٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٥:٥٢
News ID: 941489
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری بەرپرسان و کارگێڕانی نیزام دا پێی داگرت: بژاردەی دڵنیای گەلی ئێران بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمن خۆڕاگری لە ھەموو بوارەکاندایە، چونکو دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا ژارێکی چەند ھێندەیە.