بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.
ڕێبەری لەم دیدارەدا بە جەخت لەسەر زەروورەتی بە شۆڕشی مانەوەی سەداسەدی وەزارەتی ئیتلاعات بە ئاماژە بە لایەنە جۆراوجۆرەکانی شەڕی ڕاگەیێنەری بەرەی بەرفراوانی دوژمنان لەگەڵ نیزامی ئیسلامی، وتیان: یەکێک لە میحوەرە گرینگ و سەرەکییەکانی ئەم شەڕە، دزە و کاریگەریی دانان لەسەر نیزامی لێکدانەوەیی بەرپرسان و گۆڕانی بڕواکانی خەڵکە کە لەم شەڕەسا جگە لە بەرگری دەبێ هێرشیش بکرێت و خۆبواردن لە خافڵ بوون پێویستە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان:وەزارەتی ئیتلاعات پەیڕەوی سیاسەتەکانی نیزامن و دەبێ سەداسەد شۆڕشی بن و شۆڕشی بمێننەوە.
جەختیشیان کرد: هەر جۆرە باڵ باڵێن لە وەزارەتی ئیتلاعات گوناهە و لە وەزارەتی ئیتلاعات تەنیا یەک باڵ هەیە و ئەویش باڵی شۆڕشە.
ئەوەشیان دووپات کردەوە کە دەبێ هەموو بەشەکانی وەزارەت لەگەڵ بنەماکانی شۆڕش ئاشنا بن و لەم چوار جێوەدا ، شۆڕشیانە کار بکەن.
ڕێبەری زیادیان کرد: ئێمە لەناو گۆڕەپانێکی گەورەی شەڕداین کە لایەکی نیزامی کۆماری ئیسلامیە و لایەکی دیکەی بەرەی بەهێزی دوژمنانە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، دەزگا سیخوڕییەکانی دوژمنیان بە میحوەری سەرەکی ئەم بەرەوڕووبوونەوە زانی و وتیان:دەزگا سیخوڕییەکانی بەرەی رووبەروو سەرەڕای هەموو دەفرایەتی و ئیمکاناتیان تا ئێستا نەیانتوانیوە هێچ غەڵەتێک بکەن.
وتیشیان: ئەگەر لەم شەڕەدا تووشی خافڵ بوون بین ئەیدۆڕێنین و ئەگەر ساکار بیر بکەینەوە زەبرمان بەر دەکەوێت.
ڕێبەری ڕایانگەیاند کە لەم شەڕە ئیتلاعاتیەدا دوژمن شێوازی جۆراوجۆری بەدەستەوەیە لە دزینی زانیاری تا گۆڕاندنی براوی خەڵک و شڵەژاوی ئابووری و دارایی و دروست کردنی بشێوی ئەمنیەتی.
هەروەها ئاماژەیان دایە بەرەنگاریی لەگەڵ گەندەڵی و وتیان: دەبێ پرسی بەرەنگاری لەگەڵ گەندەڵی زۆر جیدی لەبەرچاو بگیردرێت و ڕووبەڕووی ڕەوتە سەرەکییەکانی ببننەوە چونکوو گەندەڵی دەبێتە هۆی تێکچوونی دەروونی کۆمەڵگا.
.............
300
١٨ نیسان ٢٠١٨ - ١٩:١٧
News ID: 889894
ڕێبەری بالای ئێران جەختیان کرد کە لە کێشەی ئەم دواییەی بازاڕی دراو دا شوێن پێی بیانییەکان و دەزگا هەواڵگرییەکان ئاشکرایە.