حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، هۆشداری دەدات لەوەی بریاری ریفراندۆم ناتوانرێت تاكلایەنە ئەنجامبدرێت و لەحاڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەدا هەموو مافەكانی هاوڵاتیانی كورد دەفەوتێت.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ دوێنێ لەمیانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، تاوتوێی بابەتی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كراوە، و تیایدا عەبادی جەختیكردووەتەوە، كە بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم نادەستوورییە و هەروەها پێچەوانەی هەموو یاسا كارپێكراوەكانی عێراق، و تەنانەت یاسا ناوخۆییەكانی خودی هەرێمیشە.
جەختیشیكردووەتەوە لەسەر پاراستنی یەكێتی عێراق، و پابەندبوون بە دەستوور، و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان.
ڕونیشیكردووەتەوە كە " بریاری ریفراندۆم ناتوانرێت تاكلایەنانە ئەنجامبدرێت و ئێمە لە یەك وڵاتدا دەژین ، و چەندین پەیوەندی مێژوویی، و چارەنووسساز، و خەبات پێكەوەیی دەمانبەستێتەوە، و چارەنووسمان یەكە، و ناكۆكی و شەڕمان لە سەردەمی رژێمی پێشوودا تاقیكردووەتەوە، و كارەساتی بۆ دروستكردین، و هاوكاریمان ئەزموونكرد، و لەئەنجامدا لەشەڕی دژی داعشدا سەركەوتین."
عەبادی وتەكەی ئاراستەی هاوڵاتیانی هەرێم كردووە و ڕایگەیاندووە " ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆك وەزیران بۆ هەموو عێراقییەكانە، و ئێمە سوورین لەسەر جێبەجێكردنی هەموو هیوا و خۆزگەكانتان و دابینكردنی ژیانی ئارام بۆ هەمووتان، هاوڵاتیانی كورد لە عێراق لەماوەی پێكەوەژیاندا لەدوای ساڵی2003 ئەوەندە مافیان بەدەستیانهێنا، كەلەسەدەكانی ڕابروودا بەدەستیان نەهێناوە ، و ئەمەش مافی خۆیانە چونكە ئەوان هاوڵاتی پلە یەكن وەكو عێراقییەكانی دیكە."
ئاماژەشیكردووە بەوەی " لە خەمخۆریم بۆ كوردەكان وەكو هاوڵاتیانی عێراقی و بەپێی ئاگاداریم لەوەی ڕوودەدات، من دەزانم كە ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوا دەبێتە هۆی فەوتانی هەموو ئەوەی هاتووەتەدی."
١٣ ئەیلوول ٢٠١٧ - ١٢:٤١
News ID: 853977
عەبادی هۆشداری دەدات لەوەی بریاری ریفراندۆم ناتوانرێت تاكلایەنە ئەنجامبدرێت و لەحاڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەدا هەموو مافەكانی هاوڵاتیانی كورد دەفەوتێت