وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كه‌شتیگه‌له جه‌نگییه‌كانی روسیا ئه‌مڕۆ شه‌ش موشه‌كیان به‌سه‌ركه‌وتویی ئاڕاسته‌ی پێگه‌كانی داعش كردووه له‌پارێزگای حه‌مای سوریا، له‌ئه‌نجامدا بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی داعش و كۆگای چه‌كی ئه‌و رێكخراوه تێكشكێنراون.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.: موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو كه‌شتیگه‌لی "ئه‌میرال ئیسن و ئه‌میرال گریگوروفیچ" و ژێرده‌ریایی "كراسنودار"، له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ئاڕاسته‌ی داعش كراون له پارێزگای حه‌ما.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، هێرشه موشه‌كییه‌كه چڕ‌و كتوپڕ بووه‌و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی و كۆگای گه‌وره‌ی چه‌كی دعشی خاپوركردووه له نزیك شاری عقیربات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی گونجاو‌دا فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی توركیا له هێرشه موشه‌كییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییه‌وه.
كۆتایی ئایاری ئه‌مساڵ، كه‌شتیگه‌له جه‌نگییه‌كانی روسیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه چوار موشه‌كه‌كی جۆری "كالیبر" یان ئاڕاسته‌ی پێگه‌كانی داعش كرد له‌نزیك ته‌دمور له ناوه‌ڕاستی سوریا.