٢١ حوزەیران ٢٠١٧ - ٢٣:٥٦
تەقاندنەوەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدب لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە

چەكدارانی داعش ئەمشەو مزگەوتی نوری-یان لەخۆرئاوای موسڵ و منارەی حەدبای مێژوویی لەخۆرئاوا موسڵ-یان تەقاندەوە.

هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ دژی‌ داعش پاڵپشتی‌ ئاسمان و وشكانی‌ پێشكەش بە هێزە عێراقییەكان دەكات لەشەڕی‌ موسڵ كە لە 17 ی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ ساڵی‌ رابردوو دەستیپێكرد.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: شانەی میدیایی جەنگ لەبەیاننامەیەكداو لەزاری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی "واهاتین نەینەوا" بڵاویكردەوە لەكاتی نزیكبوونەوەی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لە مزگەوتی "نووری" لەشاری كۆن لە خۆرئاوی موسڵ، و تەنها 50 مەتر لێیەوە دووربوون، چەكدارانی داعش مزگەوتەكەو منارەی حەدبای مێژوویان تەقاندووەتەوە. 

روبەرت جونز جێگری‌ فەرماندەی‌ هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ دژی‌ داعش ئەمڕۆ بەئاژانسی‌ رۆیتەرزی‌ راگەیاند "هێزە عێراقییەكان نزیكەی‌ 300 مەتر لە مزگەوتی‌ نورییەوە دورن".كە ئەبوبەكر بەغدادی‌ لەحوزەیرانی‌ 2014 "خەلافەتی‌" تێدا راگەیاند.

هێزە عێراقییەكان كەلەلایەن هاوپەیمانانەوە بەسەرۆكایەتی‌ ئەمەریكا پشتیوانی‌ دەكرێن، ئەمڕۆ هێرشیان دەستپێكرد بەئاڕاستەی‌ مزگەوتەكە، كەدەكەوێتە گەڕەكی‌ موسڵی‌ كۆن و داعش بەتوندی‌ بەرگری‌ لێدەكات.

هاوكات سوپای‌ عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هێزەكانیان گەمارۆی‌ موسڵی‌ كۆنیان داوە كەبەپێگەی‌ سەرەكی‌ داعش لەشارەكە دادەنرێت.

ئاماژەی‌ بەوەشكردووە، هێزەكانی‌ دژەتیرۆر لەنێوان 200-300 مەتر لە مزگەوتی‌ نورییەوە دورن.

هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ دژی‌ داعش پاڵپشتی‌ ئاسمان و وشكانی‌ پێشكەش بە هێزە عێراقییەكان دەكات لەشەڕی‌ موسڵ كە لە 17 ی‌ تشرینی‌ یەكەمی‌ ساڵی‌ رابردوو دەستیپێكرد.

ئەبوبەكر بەغدادی‌ سەركردەی‌ داعش لە حوزەیرانی‌ 2014 لەبڵندگۆی‌ مزگەوتی‌ نورییەوە، "خەلافەتی‌ داعشی‌" راگەیاند، تائێستاش ئاڵا رەشەكەی‌ داعش لەسەر مزگەوتەكە ماوەتەوە.

شەڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ موسڵی‌ كۆن سەختترینە لەو كاتەوە كە پێش هەشت مانگ شەڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی‌ موسڵ دەستپێكرد.

مزگەوتی نوریە

هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیدەکاتەوە بۆردومانی ناوچەکانی نزیک مزگەوتی نوری کردبێت لە موسڵ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رەتیدەکاتەوە بۆردومانی ئەو ناوچەیەی کردبێت کە مزگەوتی مێژویی نوری لێیە لە شاری كۆن كە دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ.

ئەمشەو شانەی میدیایی جەنگ لەبەیاننامەیەكداو لەزاری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی "واهاتین نەینەوا" بڵاویكردەوە لەكاتی نزیكبوونەوەی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لە مزگەوتی "نووری" لەشاری كۆن لە خۆرئاوی موسڵ کە تەنها 50 مەتر لێیەوە دووربوون، چەكدارانی داعش مزگەوتەكەو منارەی حەدبای مێژوویان تەقاندووەتەوە.

دواتر پێگەی ئەعماقی تایبەت بە پروپاگەندە کردن بۆ داعش لە تویتەر بڵاویانکردەوە کە "فڕۆکە ئەمەریکییەکان بۆردومانی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبایان کردووە."

بەڵام جۆن دۆریان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە لەو ناوچەیە بۆردومانیان ئەنجام نەداوە.

روبەرت جونز جێگری‌ فەرماندەی‌ هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ دژی‌ داعش ئەمڕۆ بەئاژانسی‌ رۆیتەرزی‌ راگەیاندبوو "هێزە عێراقییەكان نزیكەی‌ 300 مەتر لە مزگەوتی‌ نورییەوە دورن" كە ئەبوبەكر بەغدادی‌ لەحوزەیرانی‌ 2014 "خەلافەتی‌" تێدا راگەیاند.