وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە سوریا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا تەنها لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا زیاتر لە 70 کیلۆمەتر دووجا لە باکوری رەققە كۆنتڕۆڵكراوهتهوه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: جۆن دۆریان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەمڕۆ لە چەند تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر دوایین زانیارییەکانی لە بارەی شەڕی داعش و پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک رەققە خستەڕوو.
دۆریان وتی كه هیزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی عەرەبی سوری باڵادەستی خۆیان بەسەر داعشدا سەپاندووە لەشاری تەبقەو بەقوڵی پێشڕەویی دەکەن.
هەروەها ئاماژە بەوەدەکات هاوپەیمانان بۆردومانی ئاسمانی وردیان ئەنجامداوە بۆ پاڵپشتی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تەبقە.
شهرڤانانی هێزهكانی سوریای دیموكرات ئێوارهی دوێنێ سێ گهرهكی تهبقهیان كۆنترۆڵكردو چهكدارانی داعشیان لهبهنداوی فورات گهمارۆدا.
ئهو سێ گهرهكه دوایین گهرهكهكانی شارۆچكهی تهبقه بوون و شهرڤانانبهرهو بهنداوی فورات پێشرهوییان كرد.
تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە " بەنداوی فوڕات" ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە.
جۆن دۆریان باسی لەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رەققە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا لە شارۆچکەکانی باکوری رەققە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 70 کیلۆمەتر دووجا كۆنتڕۆڵكراوهتهوه.
"هاوپەیمانان 40 بەلەمی گواستنەوەی کەلوپەلی تایبەت بە داعشیان خاپور کردووە کە چەکدارانی ئەو رێکخراوە بەکاریانهێنابوون بۆ گواستنەوەی چەکدار و پێداویستییەکانیان لە رووباری فورات" وتەبێژەکەی هاوپەیمانان وادەڵێت.
بهوتهی دۆریان، هاوپەیمانان گورزی ئاسمانیان بەکارهێناوە بۆ بە ئامانجگرتنی قەناس، موشەک و تیمی هاوەنەکانی داعش.