١٨ نیسان ٢٠١٧ - ١٤:٤٥
هەلیکۆپتەری دادوەری ڕیفراندۆمەکەی تورکیا کەوتە خوارەوە

هەلیکۆپتەرێکی پۆلیسی تورکیا لە شاری دێرسیمی باکوری کوردستان کەوتە خوارەوە

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەلیکۆپتەرێکی پۆلیسی تورکیا لە شاری دێرسیمی باکوری کوردستان کەوتە خوارەوە کە پۆلیس و ئەو دادوەرانەی هەڵگرتبوو کە بەرپرسی ڕیفراندۆمەکەی تورکیابوون.

ماڵپەڕی حوڕیەتی تورکی بڵاویکردەوە، هەلیکۆپتەرەکە ١٢ سەرنشینی هەڵگرتبوو کە حەوت کەسیان پۆلیسبوون و دوو دادوەر و ٣ فڕۆکەوانیان لەگەڵبووە.

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە ئەو دادوەرانەی لە هەلیکۆپتەرەکەدابوون بەرپرسی لیژنەی هەڵبژاردنی تورکیابوون.

ئاماژەش بەوەکراوە فڕۆکەکە کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە ڕادار ونبووە و لە ڕۆژئاوای شاری دێرسیم کەوتووەتە خوارەوە، ژمارەیەک تیمی فریاکەوتنیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە ئاشکرانەبووە.