هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ده‌ره‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشییته‌كانی هه‌رێمیش ده‌ڵێ، عێراق به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ستبون به رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی كه‌مكردوه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایدا، حكومه‌تی عێراق نه‌وت كه‌ركوك نانێرێته ده‌ره‌وه‌و رۆژانه 40 هه‌زار بۆ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له پشكی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ.
به‌پێی قسه‌ی ئاشتی هه‌ورامی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ستبونه به بڕیاره‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ئامانجی جێگریكردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
ئاشتی هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، سه‌رباری په‌یوه‌ستبون به‌بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك، حكومه‌تی به‌غداد پێویستی به بڕێك نه‌وت هه‌یه له ناوخۆدا بۆ موسڵ، چونكه دوای ئازادكردنی ئه‌و شاره و سه‌قامگیربونی، خواست له‌سه‌ر سوته‌مه‌نی زیاد ده‌كات.
ساڵی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا رێككه‌وتنێكیان كرد بۆ دابه‌شكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركوك له نێوانیاندا