١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٣٦
ترامپ وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی دەستنیشان دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی دەستنیشان بکات کە پێشبینی دەکرێت،رکس تیلرسۆن-ی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل-بێت کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیادا ھەیە.

کەناڵی فۆکس نیوز و ئێن بی سی-ی ئەمریکیش لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ترامپەوە جەختیانکردەوە کە دەستنیشانکردنی تیلرسۆن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە یەکلابۆتەوە.

تیلرسۆن ماوەی ٢٠ ساڵە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی روسیادا ھەیە و ساڵی ٢٠١٢ش پوتن میدالیای دۆستایەتی پێبەخشی. دەستنیشانکردنیشی بۆ سەرۆکایەتیکردنی دیپلۆماسیەتی ئەمریکا ھێندەی دیکە گومانەکان لەبارەی پەیوەندییەکانی ترامپ و روسیا قووڵدەکاتەوە.

رۆژی دووشەممەش سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆن کیلی ژەنەرالی خانەنشینکراوی بۆ وەزیری ئاسایشی ناوخۆ دەستنیشانکرد کە وێڕای پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ، وەزارەتەکەی ئەرکی چاودێریکردنی سنوورەکانی ئەمریکا و کۆچبەران و کارە سیخوڕییەکانیشی لەئەستۆدایە.

ترامپ رایگەیاند کیلی کەسێکی گونجاوە بۆ راگرتنی کۆچی نایاسایی و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی ئەمریکا.