فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش پاککردنەوەی ٢٢ گەڕەک و ناوچەی لە تیرۆریستانی داعش، لەبەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ راگەیاند.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: ھێزەکانی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی، بەردەوامن لە پشکنینی ئەو ناوچانەی کە لە میحوەری باشووری خۆرئاوا لە تیرۆریستانی داعش پاککراونەتەوە، باس لەوەشکراوە: ھێزەکانی سوپاو پۆلیس چوونەتە ناو گەڕەکەکانی موفتی و سەلام و یونس سەبعاوی فەڵەستین.
بەپێی راگەیاندراوەکە، لەبەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ، ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لەماوەی رابردوودا پێشڕەوی بەرچاویان کردووەو ٢٢ گەڕەک و ناوچەیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوە، ئاماژە بەوەشدراوە: ھێزە ئەمنییەکان لەو میحورە، بەردەوامن لە پووچەڵکردنەوەی بۆمبی چێندراو.
١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵی، بەبەشداری سوپاو پۆلیس و ھێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی راگەیاند.
١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٢٣
News ID: 795326
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش پاککردنەوەی ٢٢ گەڕەک و ناوچەی لە تیرۆریستانی داعش، لەبەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ راگەیاند.