سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژوەندی نیزام لە دیداری شاندی نێردراوی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقدا گوتی : کرەوەی ئێوە لە بەرنگاربوونەوەی سەدام بە باشی تۆمار کراوە و لە حاند بەرەنگاربوونەوەی داعشیش زۆر باش بوو .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، موحسین رەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژوەندی نیزامی ئێران ، سەر لەئێوارەی یەکشەممە نۆی خەزەڵوەر لە گەڵ شاندی نێردراوی یەکیەتی نیشتمانی دیدار و وتووێژی کرد .
رەزایی لەم دیدارەدا وێڕای بەخێرهاتنی شاندەکەی یەکیەتی نیشتمانیی دا گوتی : کرەوەی ئێوە لە بەرنگاربوونەوەی سەدام بە باشی تۆمار کراوە و لە حاند بەرەنگاربوونەوەی داعشیش زۆر باش بوو .
رەزایی وتیشی : ئێوە دەبینن کە وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ کوردانی تورکیا ، سوریا و عێراق دەجەنگن ، بەڵام ئێمە لە گەڵ کوردانی ناوچەکە لە هەر وڵاتێکدا بن بەرێزەوە هەڵسوکەوت دەکەین .
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا مەلا بەختیار سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی یەکیەتی نیشتمانیی گوتی : زۆر خوشحاڵین لە گەڵ دۆستانمان سەردانی کۆمکاری ئیسلامییمان کرد و ئێوەمان بینیی .
سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی یەکیەتی نیشتمانیی گوتیشی : ئێمە بۆ شەڕی دژی داعش تۆزکاڵێ گومانمان نەبوو وپێشمەرگەکان هەروا لە بەرەکانی شەڕدان . داعش لەبەین دەچێ و بێگومان ، دوای نەمانی داعش ئەم پەیوەندیە دەپارێزین و پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێوە پەرە پێ ئەدەین .
لەم دیدارەدا هەروەها عومەر فەتاح ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکیەتی گوتی : ئێمە خۆمان لە ئێوە دەزانین و بۆچوونەکانی مام جەلال لە بارەی ئێران درێژە پێ ئەدەین و دوژمنانی کوماری ئیسلامی بە دوژمنی خۆمان دەزانین .
دوکتور رەزایی ش لەم دیدارەدا گوتی : ئینشاڵڵا بەدواداچون دەکەین بۆ بابەتە ئابووریەکانی ئێوە وپێوەندی بازرگانیی لە گەڵ ئێوە پەرە پێ ئەدەین .
........
300
٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٣
News ID: 788986
سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژوەندی نیزام لە دیداری شاندی نێردراوی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقدا گوتی : کرەوەی ئێوە لە بەرنگاربوونەوەی سەدام بە باشی تۆمار کراوە و لە حاند بەرەنگاربوونەوەی داعشیش زۆر باش بوو .