١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٤٧
ناڕەزایەتی مامۆستایانی بەحرەینی بەرامبەر بە هەڵاواردنی تاییفی خوازانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە

مامۆستایانی ئایینی بەحرەین وەستانی هەرچەشنە هەوڵێکی هەڵاواردنانە و تاییفی خوازانەی ڕژێمی ئالی خەلیفەیان داوا کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی سەوتی مەنامە ، مامۆستایانی بەحرەینی ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  بۆ ئیدانە کردنی هەڵمەتی هەڵاواردنانە و فیرقەخوازانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە دژی خەتیبەکانی نوێژی ئەم وڵاتە لە مانگی موحەڕەم  پێداگرییان کرد  بە هەبوونی بەرتەسکی چێکراو بۆ خەتیبەکانی مانگی موحەڕەم لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەمساڵ ژومارێک لە بەرنوێژان و خەتیبان گیراون.

مامۆستایانی بەحرەینی  وتیشیان : بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی ئالی خەلیفە و داواکاری ڕەوای خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی بێ ڕێزی کردن لە پیرۆزایەتییەکانی ئایینی و پێ و شوێن گرتنی سیاسەتەکانی فیرقە خوازانە، لە ئەنجام دا بە زیانی ئەم ڕژێمە دەبێت .

گۆڕانکارییەکانی بەحرەین ئەم دواییە کەوتوەتە بن کارتێکەریی توندی سەرکوتکردنی نەیاران، درێژەی  گرتنی چالاکانی مافەوانی و بەرتەسکییەکان لەبەردەم چالاکی ئایینی شیعەکان  کە زۆربەی حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێک دێنن .

بەحرەین لە فڤرییەی ساڵی 2011 گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانە بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحەرین داوای چاکسازی سیاسی ، ئازادی، دامەزرانی دادگەری و لابرانی هەڵاواردنی ڕەگەزی دەکەن....

کۆتایی کورتە نامە/310