ڕۆحانی لە ڕەوتی سەفەرە دوو ڕۆژەکەی بۆ کوالالامپور لەگەڵ بەرپرسانی مالیزیا سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوولایەنە، لەوان لە گۆڕەپانی جۆربەجۆری ئابووری و هاوکاری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا وتووێژ دەکات .
رۆحانی بەرلەسەفەر بو مالیزیا سەردانی ڤێتنام وڵاتی دیکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیای کرد و لە ڕەوتی دیدارە دوو ڕۆژەکەی لە هانۆی بە ئامانجی پەرەی پێوەندی ئابووریی ئێران و ڤێتنام دوو بەڵگەی هاوکاریی لەنێوان دوو وڵات مۆرکرا.
سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نوچە گرینگ و ئابووریی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات، ئەنجام بووە .
سیاسەتی ئێران لە ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات کەوتوەتەبەر سەرنجی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەرمەزنی ئینقلابی ئیسلامی و ڕۆحانی لە چوارچێوەی ئەم بابەتانە سەردانی ڤێتنام و مالیزی کردووە و دوای ئەمانەش سەردانی تایلەند دەکات .
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سیاسەتی پاوەجێی ئێرانی لە هاوکاری کردن لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی و سەرنجدان بە ڕۆژهەڵات دیاری کرد و لەسەر گرینگایەتی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی پێداگری دەکەن .
لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتە، توانایی بەربڵاو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە ئارادایە و ئێران و مالیزی لەبەر خاڵە هاوبەشە جۆربەجۆرەکانیان، دەرفەتی باشیان بۆ کەڵک وەرگرتنی باشتر لەم تواناییانە هەیە .
مالیزی وڵاتی گرینگی ئاسیایی و ئیسلامی و خاوەنی فڕەچەشنی لە بواری ئابووری و تەکنۆلۆژیا لە باشووری ڕۆژهەڵات بووە و کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات لەسەر بەهێکردنی ئاستی پێوەندی لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی مالیزی پێداگری کردووە.
بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام دەرفەتێکی نوێی بۆ پەرەی هاوکارییەکانی ئێران و وڵاتانی جۆربەجۆر بەتایبەتی لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە ڕوانین بە ڕۆژهەڵات دەستەبەر کردووە.
مالیزی و ئێران لەم دەرفەتەی دوای بەرجام دەتوانن بەشێوەیەکی شیاو کەڵک وەرگرن هەتا کەم و کۆڕییەکانی سەردەمی بایکۆت و ڕابردوو، قەرەبوو بکرێتەوە .
سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ مالیزی بە نیشانەی بنیات نانەوە و پەرەی ئاستی هاوکارییەکانی دوو وڵات بە تایبەتی لە گۆڕەپانی زانستی، فەرهەنگی، ئابووری و تەکنۆلۆژیا لە سەردەمی دوای بایکۆت ، لێک دەدرێتەوە.
خاڵی هاوبەشی سیاسی، هاوبەشییەکانی فەرهەنگی، ئایینی و هۆگریی خەڵکی ئێران بۆ سەفەرکردن بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ، خاڵی گرینگی دیکە لە ڕێگەی پەرەی هاوکارییەکانی نێوان کوالالامپور و تارانە کە پێداگری لەسەر دەکرێت.
ڕوانگەی هاوبەش و نیزیکی ئێران و مالیزی لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و نەیارەتی بەرامبەر توندڕەوی و تیرۆریزم ، هاوکاریی دوو وڵاتی لەبەشەکانی دیکەش مسۆگەر کردووە.
ئێران و مالیزی سەرباری پێوەندی دوو لایەنە ، لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکانی ناوچەییش دەتوانن بەرژەوەندییەکانی هاوبەشی خۆیان بدۆزنەوە.
ئێران و مالیزی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندامبوونیان لە تاقمی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوو لەگەشە واتە دی هەشت، دەورێکی گرینگیان لە پەرەی هاوکاریەکانی ناوچەیی – ئیسلامی دا هەیە .
ئێران و مالیزی دوو وڵاتی گرینگی ئیسلامی لە دورگەی ئاسیان و لە سەرنج دان بە بەرهەمی حەڵاڵ و هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دیکە دەتوانن دەورێکی گرینگ بگێڕن.
گەشتیاری، زانست و تەکنۆلۆژیا و هاوکاری زانستی و فەرهەنگی باشترین بواری هاوکاری ئێران و مالیزییە. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی فەرهەنگی و گەشتیاری و زانستی و تەکنۆلۆژیا لە كیشوەری ئاسیا پێشەنگ بووە و دوای بەرجام، دەرفەتی زۆر بۆ کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکانی هاوبەشی ئێران و وڵاتانی دیکەی ئاسیایی دەستەبەر کراوە...
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٥٧
News ID: 784038
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدرێژەی سەفەرەکەی بۆ ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە کوالالامپوری ێتەختی وڵاتی مالیزیا .