به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئیگۆر کۆناچنکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا شەوی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە سامانەی بەرگری ئاسمانی ئێس سێسەدی لەشاری لێوارەیی تەرتووس لە باکووری ڕۆژاوای سوریا کە دامەزراوەکانی سەربازی مۆسکۆ لەوێ دایە ، سەقامگیر کردووە.
کۆناچنکۆڤ بە ئاماژەدان بەمەی کە مۆسکۆ دەڵێت ئێس سێسەد سیستمێکی بەتەواوەتی بەرگرییانەیە و هەڕەشەیەک بۆ سەر هیچ کەس نییە، وتی : ئەم سامانە بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی بنکەی دەریایی تەرتووس ساز کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سیستمانە تەواوکەری سیستمی بەرگری سەقامگیر لە بنکەی ئاسمانی حەمیمەیم لە باکووری سوریان کە بە دامەزرانی سیستمی ئێس چوارسەد سازکراوە.
ڕوسیا بە سیستمەکانی ئێس سێسەد و ئێس چوارسەد بەرگری ئاسمانی لە دوو بنکەی گرینگی خۆی لە سوریا واتە بەندەری تەرتووسی و بنکەی ئاسمانیی حەمیمەیم لە پارێزگەی لازقیە دەستەبەر کردووە.
ڕوسیا لە پارێزگەی لازقیە دەیان فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری هەیە.
سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس سێسەد بەتایبەتی بواری بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی موشەکی لە دەریای مەدیتەرانە دەستەبەر دەکات.
ئەم هەواڵە ڕۆژێک دوای بڕیاری واشینگتۆن بۆ پێشگرتن بە وتووێژەکان لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە ئاگربەس لە سوریا ڕاگەیەندرا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٠٧
News ID: 783641
ڕوسیا سەقامگیر بوونی سیستمەکانی ئێس سێسەد لە تەرتووسی سوریای پشت ڕاست کردەوە.