٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:١٤
نامەی سیاسەتڤانانی خۆجێیی ئەمریکا بۆ ئیدانەکردنی شەڕبەدژی ئیسلام

نیزیکەی 530 کەس لە سیاسەتڤانانی خۆجێیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لە نامەیەکی کراوه دا پەرەسەندنی پەلامارەکانی دژە موسوڵمانان و کۆچبەرانیان ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ڕەسا، کەمپەینی سیاسەتڤانانی خۆجێیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا بۆ ئیدانە کردنی پەرەی پەلامارەکان بە دژی ئیسلام  بە هاوکاری تۆڕی پێشکەوتەی خوجێیی بە دەرکردنی نامەیەکی ئاشکرا  بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەم پەلامارانە دەستی بەکارکرد .

لەم نامەیە ڕاگەیەندراوە  هیچکات لەبەرامبەر گوشاری سیاسی شەڕ بەدژی ئیسلام لە ئەمریکا پاشگەز نابینەوە.

مۆرکەرانی ئەم نامەیە هەروەها ڕایانگەیاند : لە جێگەو پلەی خۆمان وەک ڕێبەرانی هەڵبژێردراو بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی ، ڕق و نەفرەت بە دژی موسوڵمانان، کەڵک وەردەگرین و سیاسەت و یاساکانی خۆجێیی بۆ بردنەسەری هاوسەنگی  وڕێزو  بەرابەری بەرامبەر بە فرەچەشنی فەرهەنگی و ئایینی ، پەرەپێ دەدەین .

بەپێی ڕاپۆرتی نوێی ڕۆژنامەی نیۆیورک تایمز، تاوانەکانی دژە ئیسلامیی لە ئەمریکا لە ساڵی 2015 تائێستا گەیشتووەتە سەتی 78 و پەلامارەکان بە دژی موسوڵمانانی عەرەب  بە توندی پەرەی سەندووە....

کۆتایی کورتە نامە/310