٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٢٥
شەکانەوەی ئاڵای تازیەداریی حوسێنی بەسەر گومەزی گڵکۆی پاکی ئیمامی هەشتەم

لەسەروبەندی موحەڕەمولحەڕام و ڕۆژانی تازیەداریی سالاری شەهیدان-حەزرەتی ئەباعەبدوڵاهولحوسێن(ع)- ئاڵای سەوزی گومەزی مەرقەدی ئیمام ڕەزا(ع) لە مەشهەد لەگەڵ پۆششی زەریح لە ڕێوڕەسمێکدا گۆڕدرا بەئاڵای ڕەش بەنیشانەی تازیەداری .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دوو هەزار کەس لە ئەندامانی لیژنەو دەستەکانی تازیەداریی حەزرەتی حوسێن(ع) -ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان- سەرلەئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە مەشهەد(باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) و لەحاڵێکدا کە ئاڵا ڕەشەکانیان لەدەستدابوو، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی (ئیزنی عەزاو ماتەم) ئامادە بوون.

هەروەها نەوحەی تازیەداریی ئەباعەبدوڵاهولحوسێن لەلایەن یەکێک لە مەداحانی خزمەتکاری بارەگای نورانیی ڕەزەوی خوێندراو ژمارێک خزمەتکاری سەیدو سەرۆک ئێشکگرانی بارەگای ئیمام ڕەزا(ع) بەزیکر و دوعاو مەدحی ئیمامانی مەعسوم(ع) ئاڵای ڕەشی ئاستانی قودسی ڕەزەوییان بۆ سەر گومەزی مونەوەر گواستەوەو هەڵیانکرد.

گۆڕینی ئاڵای زەریح هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی (ئیزنی ماتەم وعەزا) بەئامادەبوونی سەرپەرشتایەتیی ئاستانی قودسی ڕەزەوی بەڕێوە چوو.

ئاڵای زەریحی پاک و ئاڵای گومەزی بارەگای مەلەکوتیی ثامن الحجج حەزرەتی ئیمام رەزا(ع) ئیمامی هەشتەمی شیعەکانی جیهان- لە ڕۆژانی جێژن و تازیەدارییەکان دەگۆڕدرێ.

ئاڵای ڕەشی تازیەداریی موحەڕەم و سەفەر بۆ ماوەی٦٣ڕۆژ بەسەر گڵکۆی پیرۆزی ئیمام ڕەزا(ع) بە شەکاوەیی دەمێنێتەوە.

لە ڕۆژانی شەهادەتدا ڕەنگی ئاڵای زەریحی حەرەمی پاکی ڕەزەوی ، ڕەش و لە ڕۆژانی جێژن و لەدایکبوونی ئیمامانی پاک(ع) سەوزە.

ئەمڕۆ دووشەممە سێی ئۆکتۆبری٢٠١٦ ڕێکەوتە لەگەڵ یەکەمی موحەڕەمولحەرام و دەسپێبوونی ساڵی١٤٣٨ی کۆچی مانگی....

کۆتایی کورتە نامە/310