٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:١٨
پەرەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

ناوەندەکانی ئاماری فەلەستین ڕایانگەیاند، پەلاماری سەربازانی زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا پەرەی سەندووە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ناوەندەکانی ئاماریی فەلەستین هەواڵی هێرشی هەزار و ١٦٤ زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوویان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە یەک مانگی ڕابردوودا بەشێوەی مامناونجی لە ڕۆژدا ٤٠ زایۆنیست هێرشیان کردۆتەسەر مزگەوتی ئەقسا.

هەروەها رژیمی زایۆنیستی لەڕەوتی مانگی سیپتەمبەردا دە فەلەستینیان لە مزگەوتی ئەقسا دوورکردەوەو هاتنەوەی دووبارەیان بۆ ئەو مزگەوتە پیرۆزەی قەدەغە کردووە.

قودس و مزگەوتی ئەقسا لە دەسپێکی ئینتفازەی قودس لە یەکەمی ئۆکتۆبری ڕابردوو، شایەتی شەڕ و پێکدادانی قورس و ئامانجی پەلاماری بەرفراوانی شارۆچکەنشینان و سەربازانی زایۆنییە، لەو ماوەدا شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان سەربازانی زایۆنیست و نوێژخوێنانی فەلەستینی ڕووی داوە.

سەربازانی زایۆنیست جارناجارێک بۆ کۆنترۆڵی مزگەوتی ئەقسا و سەرکوتکردنی ئینتفازەی قودس، هێرش دەکەنە سەر فەلەستینییانی ئەو ناوچەیە....

کۆتایی کورتە نامە/310