١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:١٧
هەوڵی شای عەرەبستان بۆ سپاردنی دەسەڵات بە کوڕەکەی

دامەزراوەی موتاڵای خەلیج لە واشینگتۆن باسی هەوڵی شای عەرەبستانی کرد بۆ سپاردنی دەسەڵات بە کوڕەکەی .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دامەزراوەی موتاڵای خەلیج لە واشینگتۆن ئەم دواییە لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند  ، سەلمان بن عەبدولعەزیز  شای ئێستای عەرەبستان ئەم دواییە چەندین دیداری لەگەڵ براکانی  کردووە و هەوڵی داوە ئەوان بۆ گۆڕینی نیزامی حکومەتی و گواستنەوەی دەسەڵات و لادانی لە دەسەڵات بە قازانجی کورەکەی  واتە محەممەد بن سەلمان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو، ڕازی بکات.

دامەزراوەی موتاڵای خەلیج لە واشینگتۆن  کە سەرۆکایەتیەکەی بە ئەستۆی  عەلی ئالی ئەحمەد  نەیاری بەناوبانگی  سعودییە،  لە ڕاپۆرتەکەی دا ڕایگەیاندووە  مەلیک سەلمانی هەشتا ساڵان ، سەدان ملوێن  دولاری بۆ ڕاکێشانی سەرنجی  بنەماڵەی ئالی سعود و داکۆکی کردن لە بڕیاری گواستنەوەی دەسەڵات بە محەممەد بن سەلمان خەرج کردووە.

ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاند کە شای عەرەبستان بۆ دەستەبەر کردنی درێژەی ئامادەبوونی ماڵباتی ئالی سعود لە دەسەڵات و بەدەستەوەگرتنی کاروبارەکە،ئەم هەنگاوەی لە ڕێگەی گواستنەوەی دەسەڵات هەڵگرتووە.

محەممەد بن سەلمان، ئێستا  جێگری وەلیعەهد و وەزیری بەرگری عەرەبستانی سعودیە.....

کۆتایی کورتە نامە/310