به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی زیگمار گابریەل، وەزیری ئابووریی ئاڵمانیا لە وتووێژ لەگەڵ بڵاوکراوەی شپیگل وتی : هەر ئەو جۆرەی کە تاران بە جاران پێداگری کردووە ، هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاڵمانیا بە پێی بەرژەوەندی و ڕێزی بەرامبەر دامەزراوە و لەم پێوەندییە دا هیچ چەشنە پێش مەرجێک قەبووڵ ناکرێت .
قاسمی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم پێوەندییەدا دەستێوەردانی هەرچەشنە لایەنێکی سێیەم بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە و ئەوە بە تێکدەری پێوەندی دوو لایەنە دەزانێ .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پرسی فەلەستین کە لە قسەکانی ئەم کاربەدەستە ئاڵمانییە ئاماژەی پێکرا بوو وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرگری لە مافی گەلی فەلەستین وەک بەشی نەگۆڕی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی دەزانێ و لە ئارمانجی فەلەستین هیچکات و بە هیچ لەونێ چاوپۆشی ناکات .
بەهرام قاسمی خرانەبەر باسی پرسی مافی مرۆڤ لە لایەن زیگمار گابریەل ی بە پرسێکی جیا زانی کە هیچ پێوەندییەکی نییە و وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆڵەت بە هیچ وڵاتێک نادات لە کاروباری ناوخۆی دەستوەر بدات .
زیگمار گابریەل لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری شپیگل ئیدیعای کرد بوو ئاڵمان تەنیا بە مەرجی پێوەندی ئاسایی و دۆستانە لەگەڵ ئێران دادەمەزرێنێ کە دەوڵەتی ئێران هەبوونی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی بناسێ .
گابریەل هەروەها لە ئیدعا بێ بنەماکانی باسی بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران و دەوری تاران لەقەیرانی سوریای کرد بوو ....
کۆتایی کورتە نامە/310