کەناڵی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ سێ شەممە و پاش کۆتایی هاتنی مونازەرەی ٢٦ی سیپتەمبەر ڕاپۆری دا، لەو ڕاپرسییەدا هیلاری کلینتۆن بەربژاری پارتی دیموکرات بە ٦٢ لەسەتی دەنگەکان لەهەمبەر ٢٧ لەسەتای دەنگەکانی دۆناڵد ترامپ بەربژاری پارتی کۆماریخواز، وەک بەرەوەی ئەودە مڕکە ڕاگەیێندرا.
ئەو ڕاپرسییە بەشێوەی هاوبەش لەلایەن کەناڵی سی ئێن ئێن و دامەزراوەی ئۆ ئاڕ سی، لەو کەسانەی شایەتی بەڕێوەچوونی ئەو دە مڕکە بوون، ئەنجامی گرت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سەتا ٥١ی هۆگران و ئامادەبووانی ئەو مونازەرەیە، هیلاری کلینتۆنیان لەمەڕ بەڕێوەبەرایەتی ئابووریی شیاوتر لە ترامپ بە ٤٧ لەسەتای دەنگەکان زانیوە.
لەباری سیاسەتی دەرەوەییش، هیلاری کلینتۆن بە سەتا ٦٢ی دەنگ لەهەمبەر٣٥ لە سەتای دەنگەکانی دۆناڵد ترامپ، وەک بەرەوەی ئەو دە مڕکە ڕاگەیێندرا.
ئەو مونازەرەیە، یەکەم مونازەرە لە کۆی سێ دە مڕکە لەبەرچاوگیراو بۆ دوو بەربژاری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بوو کە لە زانکۆی هافسترای نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.
دووهەم دە مڕکە ی ئەو دوو بەربژارەی هەڵبژاردنەکان، یەکشەممە نۆهەمی ئۆکتۆبری٢٠١٦ لە زانکۆی واشنگتۆن بەڕێوە دەچێ.
سێیەمین دە مڕکە ش چوارشەممە١٩ی ئۆکتۆبر، لە زانکۆی نۆڤادا ئەنجام دەگرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:١٥
News ID: 781722
ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی واپێشان ئەدات کە بەربژاری پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بەمەودایەکی زۆر لە خەنمیە کۆماریخوازەکەی خۆی، بەرەوەی یەکەم خولی دە مڕکەی هەڵبژاردنەکان بووە.