به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دوێنێ دووشەممە ، دیدار و دیمانەکانی لەگەڵ سێرگئی کرینکۆ سەرۆکی ڕووس ئەتۆم، ئێرنێست مونیز وەزیری وزەی ئەمریکا و یوکیا ئامانۆ بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ، بەشیاو و ئەرێنی راگەیاند.
عەلی ئەکبەر ساڵحی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ڕووس ئەتۆمدا وتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا، پەیوەندییەکی ستراتژیکە.
ساڵحی وتیشی: ڕووسیا لە چێکردنی هێزگەی ژمارە یەکی بووشەهر لەگەڵ ئێران هاوکاری بووەو سەبارەت بە چێکرانی دوو هیزگەی دیکەش دانوستانگەلێکی شیاو لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ئەنجام دراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، وتی: ئیزۆتۆپە پاوەجێکان کە پرۆژەیەکی یەکجار مەزنە، لە بەرنامەی داهاتووی هاوکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران و ڕووسیادا گونجێندراوە.
سێرگئی کرینکۆش لەو دیدارەدا ڕایگەیاند کە ٣٨ تۆن ئاوی قورسی ناردراوی ئێران بۆ ڕووسیا لەلایەن ڕووسەکان وەرگیردراوە. ئەو ئاوە قورسە حەوتەی ڕابردوو بۆ ڕووسیا نێردرابوو.
تەوەری دیداری عەلی ئەکبەر ساڵحی لەگەڵ یوکیا ئامانۆی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەبارەی گەیشتن بە ئاکامێکی یەکجاریی لەپەیوەندی لەگەڵ چالاکییە ناڤۆکییەکان وئاستی چالاکییە پشکنینیەکان لە دەم و دەزگە ناڤۆکییەکانی ئێران بوو ، کە ئێستا خەریکە ئەنجام دەگرێ.
ساڵحی لەدیدارەکەی لەگەڵ ئێرنێست مونیزی وەزیری وزەی ئەمریکاش لەبارەی پرسی بایکۆتەکان و پرسە تەکنیکییەکان وتووێژی کرد....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٢
News ID: 781694
عەلی ئەکبەر ساڵحی لە پەراوێزی شەستەمین دانیشتنی ساڵانەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەن، ئەرێنی بوونی دانوستانەکانی ڕاگەیاند.