به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری "سەلمان ئەلجەمیلی" وەزیری بەرنامە ڕێژی و سەرپەرەشتی وەزارەتی بازەرگانی ئێراق لە تاران ووتیشی سیاسەتەکانی نادروست و پشتگریی زلهێزەکانی جیهانی و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە لە تاقمەکانی ترۆریستی ، بووەتە هۆی پەرەی نائەمنی و ناپاوەجێی لە ناوچە بە تایبەت لە ئێراق وسووریا .
لاریجانی ، بەرنگاربوونەوەی دەمارگرژی وتاقمەکانی ترۆریستی وەک ئەرکی هەموو وڵاتانی ناوچەکە زانیوە و لە سەر چارەسەری سیاسی و دیبلۆماتیک و درێژەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دامەزراندنی پاوەجێی وهیوری لەناوچە دا جەختیکرد .
لاریجانی هەروەها ووتی هاوبەشییەکانی قوولی میژوویی و فەرهەنگی دوو گەلی ئێران وئێراق پاڵپشتیی بەهێزە بۆ پەرەی پێوەندییەکانی سیاسی ،ئابووری وفەرهەنگی بەتایبەت ئال ووێرەکانی پەرلەمانی دوو وڵات .
سەرۆکی مەجلیسی ئێران جەختیکرد نەهێشتنەوەی لەمپەرەکانی بانکی ، هاسانکاریی ئال ووێرەکانی بازەرگانی بەشگە نادەوڵەتییەکان وهەڵوەشیندرانی ڤیزای زیارەتکارانی ئێرانی وئێراقی دەتوانێ یارمەتی گەشە وپەرەی ئال ووێرەکانی ئابووری وفەرهەنگی دوو لایانە بدات .
"سەلمان ئەلجەمیلی" وەزیری بەرنامە ڕێژی و سەرپەرەشتی وەزارەتی بازەرگانی ئێراقیش لەم دیدارە بە ڕێزگرتن لە پشتگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تاقمەکانی ترۆریستی ووتی پشتگرییەکانی ئێران لەمپەرێکی گەورە بەرامبەر دەمارگرژیی و ئەندێشەکانی تەکفیری لە ناوچە دا بووە .
سەرپەرەشتی وەزارەتی بازەرگانی ئێراق هەروەها لە سەردرێژەی ڕاوێژەکان و دانووستانی بەردەوامی کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران وئێراق لە پرسەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی ، نەهێشتنەوەی لەمپەرەکانی ئابووری وپەرەی ئال ووێر لە گۆڕەپانە جۆر بەجۆرەکان دا لە نێوان دوو وڵات جەختی کرد ....
کۆتایی کورتە نامە/310