٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٤٩
شە پۆلی بێ وێنە ی قۆڵبەست کردنی منداڵانی فەلەستینی لە ئیسرائیل

لیژنەی یەخسیرانی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی ئامارێک باسی لە هەڵکشانی لە سەتا ٨٠ ی قۆڵبەست کردنی منداڵانی فەلەستین لە لایەن سەربازییەکانی زایۆنی لە ساڵی ٢٠١٦ باسیان کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەلەستینی مەعا ، لیژنەی یەخسیرانی فەلەستین رۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێک دا  ڕایگەیاند ، ڕەژیمی زایۆنی لە سەرتای ساڵی ٢٠١٦ تا بەئێستا  هەزار منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵانی فەلەستینی یان قۆڵبەست کردووە .

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، قۆڵبەست کرانی منداڵانی فەلەستینی لەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو  لە سەتا ٨٠ زۆرتر بۆتەوە .

هەروەها لەم ڕاپۆرتە لە بارەی تەعامۆل وهەڵسو کەوتی تووندوتیژ لەگەڵ مندڵانی فەلەستی لە درێژەی قۆڵبەستکرانیان و موحکمەی ئەوان  وریایی داوە وهەروەها هاتووە ، ڕەژیمی زایۆنی جگە لە قۆڵبەستکرانی بێ هۆوهەگەری ئیداری و موحاکمەی بێ پاساو دانی تاوانەکانی منداڵانی فەلەستینی لە درێژەی لێپێچینەوەی ئەوان دەستیان داوەتە ئەشکەنجەدانی ئەوان .

لیژنەی یەخسیرە فەلەستینیەکان بە ئاماژەدانی ئەوەی کنست (پەرلەمان) ی  زایۆنیستی بە پەسەند کردنی یاساگەلێک قۆلبەست کران و زیندانی کردنی منداڵانی فەلەستینی شەرعیەت پێداوە ، جەختیکرد ، بەردەوامی ئەشکەنجە و هەڵسو کەوتی تووندو تیژانە دژی مندڵانی فەلەستینی  سیاسەتی بناغەیی و بەردەوامی ڕەژیمی زایۆنی لەم بوارە دایە کەدەبێ رابگیردرێت .

ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی بەرەڤانی لەمنداڵان یش لە ڕاپۆرتێک دا جەختیکرد کە ڕەژیمی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆری منداڵانی فەلەستینی لە قاوشەکانی تاکەکەسی  ڕادەگرێت و لەهەر ٥ منداڵی فەلەستینی کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلی قۆڵبەست کراون ، مندالێک لە قاوشەکانی تاکەکەسی دایە . ...

کۆتایی کورتە نامە/310