موحەممەد نەهاوەندیان سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی رابردوو لە بەرنامەی نیگای یەکی کەماڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەپێی دەقی بەرجام بەدوای نەمانی بایکۆتە ناڤوکیەکان دەبێ پەیوەندی ئابووری ئاسایی بێتەوە ، گوتی : ئەمریکا بایکۆتە بەرایی و یەکلایەنەکانی خۆی هەروا پاراستووە .
سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەمان کاتدا گوتی : بانکە بچوک و مامنێونجیەکان لە زۆر وڵاتدا هەم بۆ هاوردە و هەو بۆ هەناردە بۆ ئێران ئێڵ سی دەکەنەوە و هەناردەی غەیرە نەوتی ئێران بەرز بووەتەوە .
نەهاوەندیان وتیشی : لە دەرفەتی هەشت مانگەی دوای بەرجام زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانەوە زیاد کرا و کێشەی فرۆشمان نیە و لە
پەیوەندی لە گەڵ بیمەی گەمیەوانی ش کێشەیەک نیە و بایکۆتەکانی هاوپەیوەند بە ناڤۆکیی هەڵگیراون .
سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران گوتی : بەڵام ئەوەی کە بارودۆخ وابێ کە بانکە گەورەکان بێ پەرۆشی لە بایکۆتە بەرایی و یەک لایەنەکانی ئەمریکا بێنەپێش ، ئەو خێراییە گونجاوە بەدەست نەهاتووە کە ئەم بابەتە ناڕەزایەتی ئێرانی لێکەوتەوە.
نەهاوەندیان بە ئاماژە بەوەی کە ئابووری ئێران وەک سەرکەوتووترین ئابووری لە هەڵسوکەوت لە گەڵ کێشەی دابەزینی نرخی نەوت بووە گوتی : ئەوە لە کاتێک دایە کە ئەم کێشە گەورەیە ، وڵاتانی دیکەی خاوەن نەوتی روبەڕووی کێشەی وەک بەرزبوونەوەی هەڵاوسان کردەوە بەڵام هەڵاوسانی ئێران دابەزی و نرخی گەشەی ئابووری بەرز بۆوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٠٤
News ID: 781276
سەرۆکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران وتی : تاران ناڕەزایەتی نیشان داوە بە سستی و کەمتەرخەمیەکانی حکومەتی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی بەرجام .