٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٣٨
بەشار ئەسەد :واشنگتۆن هۆکاری تێکڕوخانی ئاگر بڕەکەیە

سەرۆک کۆماری سوریا تاوانەپالدراوەکان دژی سوریا وڕوسیای لەبارەی بۆمبارانی کاروانی هەڵگری یارمەتییەکان بۆ شاری حەلەبی ڕەدکردەوە .

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری ئاسۆشێتێد پرێس جەختیکرد : ئێمە ئەرکمەندی هەرچەشنە ڕاوەستان لە ئۆپەراسیۆنەکانین ، ئێستا پێتان خۆشە پێ بلێن ئاگر بر  یان نا بەڵآم ئەوە پێوەندیی بەسوریاو یان ڕوسیاوە نییە بەڵکوو ئەوە پێوەندی بەئەمریکا و تاقمەکانی ڕەشەکوژی سەربە داعش و بەرەی نووسرەهەیە پێوەندی بە ئەمریکا وعەرەبستانەوە هەیە .

ئەوان بە فەرمی ڕایانگەیاندووە پێبەندی ئاگر بڕەکە نین. ئەوە یەکەم هەوڵ بۆ ڕاگیردرانی ئۆپەراسیۆنەکان لە سوریا دا نەبووە .یەکەم هەوڵەکان لە فیڤرییەی ڕابردوو ئەنجام دراوە و وابیردەکەم هۆیەکەشی ئەمریکا بووە . بروام وایە ئەمریکا گەرەکی نییە تووندو تیژی لە سوریا ڕابگیردرێت .

سەرۆک کۆماری سوریا لەبارەی بەشداری سەربازی ئەمریکا وڕوسیا دژی میلیشیاکان ووتی : وابیر دەکەم ئەمریکا نایهەوێت دژی بەری نووسرە ویان تەنانەت داعش بیتە کایەوە چوونکا ئەوان وابیر دەکەن ئەوە کارتێکە کە ئەوان دەتوانن بە قازانجی خۆیان کەڵکی لێوەرگرن وڕەنگە گەر پەلاماری ئەوان بدەن ئەو دەرفەتەیان لە کیس بچێت . بۆیە ئامادەی پەیوەسبوون بە ڕوسیا نین بۆ شەڕی دژی ترۆریستان لە سوریا  .

سەرۆک کۆماری سوریا لەبارەی پەلامارەکان بۆ سەر هێزەکانی سوپای سوریا کەئەمریکا ڕایگەیاندبوو ئەو کارە بەئەنقەست نەبووە و لەناکاو ئەنجامی گرتووە ووتی : من هەرگیز ئەوە قەبوول ناکەم .ئەم پەلامارە هەروا لەناکاو نەبووە کە لە لایەن فڕۆکەیەک یان بۆ جاریک ئەنجام درابێت .چوار فڕۆکە بنکەی سوپای سوریا یان بۆ زیاتر لە کاژێرێک پێکاوە ناکرێ هەڵەیەک بۆ زیاتر لر یەک کاژێر درێژە پێبدەن . گریمان وا بێت خۆ پەلاماری بالاخانەیەکی چووک یان نەداوە ئەوان هەڵیان کووتاوە سەر شۆینیکی زۆر گەورە کە بریتی لە تەپۆڵکەکان بووە وهیج تاقمیکی ترۆریستی نزیک ئەو شۆێنە نەبووە .

هاوکات لەگەڵ ئەم پەلاامرە هێزەکانی داعش پەلاماری خۆیان دەست پیکردووە کەوابوو بەو ئاکامە دەگەین ئەم پەلامارە بە ئەنقەست بووە و ئاوا کەئەوان ئیدعا دەکەن بەهیچ کلۆجێ لەناکاو نەبووە .ئەسەد بە تاوانبار زانینی ئەمریکا بۆ تێکڕوخانی ئاگر بڕ ووتی : پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانی سوری بەئەنقەست بووە و کاژێرێکی پێ چووە ،شەڕ کە ئێستا لە شەشەمین ساڵی دایە بەئیحتماڵی زۆر درێژەی هەیە چوونکا پشتگرییەکانی بیانی لە نەیاران درێژەی هەیە .

ئەمریکا نایهەوێت لە شەڕدژی میلیشیاکان لە سوریا لەگەڵ ڕوسیا هاوڕێەتی بکات .

ئەسەد لەبارەی ئاوارەکانی سوریش ووتی : ئێمە هەرکات شار یان گوندێک لە چنگ ڕەشەکوژەکان ڕزگار دەکەین خەڵکی ئەو ناوچەگەلەگەڕاونەتەوە . خەڵک لە بارودۆخی ئەستەمتر لە بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا دژی سوریا و لەچنگ ترۆریستان ڕایان کردووە .

زۆرێک لە وانیش لەشەڕەکە ڕایان نەکردووە بەڵکوو دواهاتەکانی شەڕ ئەوانی ناچار بە هاڵەتن کردووە .ئەوان گەرەکیانە ژیانی خۆیان بکەن گەرەکیانە دەستیان ڕابگات بە مافەکانی سەرەتایی خۆیان . زۆرێک لەو کەسانەی هەڵاتوون هەروا لاگری دەوڵەتی سوریا بوون و بەشداری کردنیان لەهەڵبژاردنەکان ی ئەمدواییە ئەم بابەتەی سەڵماندووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310