٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٤
چوونەدەری سەرکردەکەی داعش لە حەشارگەکەی لە "مووسڵ"ی ئێراق

ئۆپەراسیۆنی چاوەڕواننەکراوی هێزی ئێراقی جێگیر لە دەورووبەری شاری مووسڵ"ی ئێراق وەک بنکەی سەرەکی تیرۆریستانی داعش لە باکووری ئەو وڵاتە بووە هۆی ناچاربوون بە چوونەدەری ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو ڕێکخراوە لە حەشارگەکەی لەو شارە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لەسەرچاوەکانی ئێراقی، بە هۆی پەرەسەندنی پەلاماری هێزی ئێراقی لە ناوچەکانی دەورووبەری مووسڵ کە  سست بوون و هەڵاتنی  بەڕێوەبەری ڕادیۆی داعش لە مووسڵی بە دواوەبوو، ئەبووبەکر بەغدای سەرکردەی داعش ناچار بوو  لە حەشارگەکەید ەرکەوێ و خەڵک بیبینن.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ئێراقی ، ئەبووبەکر بەغدادی دوای ماوەیەکی زۆر،ڕۆژی سێ شەممە بۆ چەند کاتژمێر  لە هەندێ   لە گەڕەکەکانی  مووسڵ  کەوتە بەرچاوی خەڵک و تاقمی تیرۆریستی داعش وێنەگەلێک لە بەغدادی لەنێو ژوورێک دا بڵاو کردەوە هەتا لەم ڕێگەیە بتوانێ وزەی لاواز کراوی ئەندامانی خۆی  بەهێز بکات.

لە لایەکی دیکەشەوە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم ئاڵۆزیانە، بەڕێوەبەری بەشی ڕادیۆی داعش کە گرینگترین  میدیای ئەم تاقمە تیرۆریستیە لە مووسڵە ، ئەمڕۆ  هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی  بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵات ، هەڵمەتێک کە بووە هۆی ئەوەی تاقمەکانی تایبەتی داعشی  ڕاوەدووی کەون.

بەپێی  هەواڵێکی تر تاقمی تیرۆریستیی داعش هەموو دەروازەکانی مووسڵی بە تەواوی داخست و هەرچەشنە هات و چۆ کردن بۆ مووسڵی ڕاگرت.

بە بڕوای کارناسان لە ئێراق،  کاتی پەلامارکردنەسەر مووسڵ نیزیکە و ئەوەش بووەتە هۆی  ئەمەی کە تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ پاراستنی دوایین حەشارگەی خۆی لە ئێراق ڕێ وشوێنی ئاسایشی خۆی لە مووسڵ توندتر بکاتەوە.

دوای ئازاد کرانی ناوچەکانی تەکریت، ڕومادی و فەلوجە، ئێستا مووسڵ دوایین بنکەی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق دێتە ئەژمار....

کۆتایی کورتە نامە/310