لەم بوارەدا شێخ نەعیم قاسمف جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتاردانێک دا وتی : ڕێگەی هەڵبژاردنی سەروک کۆمار بە تەواوی دیارە و هەموو ڕێگەکان لەم بوارەدا دەگاتە میشل عونی سەروکی پارتی ئازادی نیشتمانی لوبنان .
ناوبراو پێداگری کرد کە لەم ڕێگایە، وڵاتانی ناوچەیی و مەزن، ئەنجومەنی ئاسایش و کومکاری عەرەب هیچکات ناتوانن ئەم ڕاستییە بگۆڕن.
نەعیم قاسم درێژەی پێ دا درەنگ کردن لە دیاریکردنی سەرۆک کۆمار هیچ هاوکێشەیەک ناگۆڕێ و ئەنجامێکی جگە لە زەبر دان لە بەرژەوەندی خەڵکی بە دواوە نابێت لەم ڕووەوە لوبنان لە بۆشایی دا بەرەو قەیرانێکی زۆرتر دەڕوات .
ناوبراو لە درێژەدا پارتی موستەقبەل کە وەک لەمپەرەێک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کومار دایە، پێشنیاری کرد کۆتایی بە شک و گومان بێنێ چونکە ڕێگەچارە بە تەواوی ناسراوەتەوە و ڕۆن و ئاشکرایە و ئەمەش بە قازانجی وڵات و بە قازانجی بەرژەوەندی ئەوانە.
لوینان لەبەر کۆبونەوەکانی بێ ئەنجامی پەرلەمانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ نێزیکەی دوو ساڵ و نیوە کە سەرۆک کۆماری نییە و بەرەوڕووی بۆشاییەکی سیاسی بووەتەوە کە دەتوانێ دواهاتی زیانباری زوری بۆ ئەم وڵاتە بە هاوڕێ دەبێت .
ئەوەی ئاشکرایە درێژخایەن بوونی بۆشایی سیاسی لە ڕەوتی ئیدارەی وڵات ، مەترسی ئاژاوەگێڕی لە گۆڕەپانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری لوبنانی بە دواوە دەبێت.
شیاوی باسە کە خولی شەش ساڵەی سەروکایەتی میشل سلێمان بیست و چوارەمی مانگی مەی دووهەزارو چواردە کۆتایی پێهات و پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ هێشتا لەم بوارە ڕێک نەکەوتووە.
سەرۆکی لوبنان لە نێوان بەربژارانێک کە کەسایەتیگەلێکی مەسیحی مارونی لوبنان هەڵدەبژێردرێت .
سەرۆک کۆمار، سەروک وەزیران و سەروکی پەرلەمانی لوبنان بە ڕیز لە نێوان مەسیحییەکانی مارونی، ئەهلی سوننە و شیعەکانن .
نەبوونی سەروک کوماری لە لوبنان بەسەرنج دان بە داڕشتی حەڤدە هۆزیی ئەم وڵاتە، کارتێکەری زۆر نەرێنی بەسەر لوبنان هەبووە و گۆڕەپانی سیاسی ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی کێشەی ناوخۆیی و دەرەوەیی کردوەتەوە.
درێزەی ناکۆکی سیاسی لە لوبنانیش بووەتە هۆی ئەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبانیش لە کاتی خۆی دا بەڕێوە نەچێت و چالاکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کۆتایی ساڵی دووهەزاروچواردە هەتا دووهەزار و حەڤدە درێژبکرێتەوە کە ئەم پرسە بووەتە هۆی ئەوەی گۆڕەپانی سیاسی لوبنان هەروا بەرەوڕووی گرفتی جیدی ببێتەوە.
لە وەها بارودوخێک دا پێداگری ڕەوتی چواردەی مارس لەسەر ناساندنی سەمیر جەعجەع بەربژارێک کە لەلایەن ئەم ڕەوتە وە داکوکی لێ دەکرێتف ناکۆکی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری لوبنانی بە دواوە بووە .
سەمیر جەعجەع ئاوریلی 1994 بە تۆمەتی تاوانکاریگەلێک لە ساڵەکانی شەڕی ناوخۆیی لوبنان و بەتایبەتی بە تۆمەتی دەست تێدابوون لە کوشتنی ڕەشید کەرامی سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان لەساڵی 1987 ، سێ بار سزای ئیعدامی بۆ بڕایەوە بەڵام ئەم حوکمە بۆ بەندی تاهەتایی کەم کرایەوە و سەرەنجام لە بەندیخانەش ئازاد کرا.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە میشل عون سەروکی ڕەوتی ئازادی نیشتمانی و سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی و گۆڕان لە پەرلەمانی لوبنانیش یەکێک لە بەربژاران بۆ پۆستی سەرۆکایەتیە کە لەلایەن ڕەوتی هەشتی مارس ( تاقمەکانی لوبنانی نەیاری پاوانی ڕۆژاوا) لەوان حیزبوڵڵای لوبنان داکۆکی لێ دەکرێت .
میشل عون لە لایەن خەڵکی لوبنانەوە قەبووڵ کراوەیە بەڵام ڕەوتی چواردەی مارس لەبەر پێداگری هەندێ ئەندامی لەسەر ڕوانگەی پاوانخوازانەی ئەم ڕەوتە، لەگەڵ سەرۆکایەتی ناوبراو نەیارەتی دەکەن....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٣١
News ID: 780206
وەزیران پارلمانتاران و بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنان پێداگری دەکەن لەسەر پێویستی هەڵبژێردرانی سەروک کۆماری وڵاتەکەیان و پشت بەستن بە یاسای هەڵبژاردنێکی ڕێژەیی و دادگەرانە بەچەشنێک کە مافی هەموو لوبنانیەکانی تێدا ڕەچاو بکرێت .