به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک کۆماری، دوکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕۆژی شه‌ممه و له ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له دۆڕگه‌ی مارگاریتا له ڤێنێزۆئێلا، به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که له‌مڕۆدا ئاشتی له هه‌موو بواره‌کانیدا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا که‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی، وتی: ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن له ئێستادا زۆرتر له هه‌ر کاتێکی دیکه پێویستییان به هاودڵی، پێکه‌وه‌بوون و هاوئاهه‌نگی هه‌یه.
سه‌رۆک کۆماری له به‌شێکی دیکه له وته‌کانی خۆیدا به ئاماژه‌دان به ته‌نگه‌ژه ناوچه‌ییه‌کان، ڕوونی کرده‌وه: کۆماری ئیسلامیی ئێران، گفتۆگۆ و دانوستانی وه‌کوو باشترین ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌رکردنی ته‌نگه‌ژه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان ده‌زانێت و خۆی له‌م بواره‌دا پێشه‌نگ بووه.
ڕۆحانی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که تاران له هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و دانوستان به مه‌به‌ستی کۆتاییدان به ناکۆکییه‌کانی ئێستا بێ پێشوازی ده‌کات، زیادی کرد: به‌رجام، ستراتیژی و ڕوانگه‌یه‌کی نوێ بۆ هاوکاری ئه‌رێنی و باش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیخوازانه‌ی قه‌یران و ته‌نگه‌ژه‌کانه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به مژاری فه‌له‌ستین و داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی دا که به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ته‌نگه‌ژه‌کانی ئێستا له هه‌موو به‌شه‌کانی جیهان نابێ مژاری فه‌له‌ستین و خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی له بیری ئێمه بباته‌وه ، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام پاڵپشتیکردن له خه‌ڵک و ئارمانه‌کانی فه‌له‌ستینی به‌پێی بیروبڕوای ئایینی و نرخه به‌رزه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رووی هه‌موو بنه‌ماکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی خۆی داناوه و به بڕوای ئێمه، به‌رگری له خه‌ڵکی فه‌له‌ستین به ڕه‌گه‌ز یان نیشتمانێکی دیاریکراو قه‌تیس نه‌ماوه، به‌ڵکوو ئه‌مه مژارێکی به‌ته‌واوی مرۆڤانه‌یه که ئه‌رکی هه‌مووان به ئه‌ژمار دێت.
ناوبراو وتی: له ماوه‌ی خولی چوار ساڵه‌یه‌ک که ئێران شانازیی سه‌رۆکایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌نی هه‌بوو، به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌موو تواناکان و ئاسانکارییه‌کانی خۆمان، ده‌فرایه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی له ئاستی زۆر باش به مه‌به‌ستی ئامانجه به‌رزه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه و هه‌روه‌ها زۆرترکردنه‌وه‌ی کارامه‌بوونی کۆمه‌ڵه ڕێکخراوه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌کار هێنا. له‌م خوله‌دا، نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگی، ترویکای بزووتنه‌وه، گرووپه کارییه‌کانی ئه‌وان له ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و فراکسیۆنه‌کانی ئه‌وان له شۆرای هێمنایه‌تی و سه‌قامگیرکردنی ئاشتی، زۆرتر له 460 دانیشتن و کۆبوونه‌وه له نیۆیۆرک ئه‌نجام درا. دیکه‌ی ڕێکخراوه و به‌رنامه‌کانی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژێنێڤ، ڤیه‌ن، لاحه و یونێسکۆیش شایه‌تحاڵی چالاکییه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوون. ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته ئاشکرا‌کانی ئه‌ندامانی بێلایه‌ن سه‌باره‌ت به مژاره گرینگه جیهانییه‌کان، وه‌کوو بنبڕکردنی چه‌ک، چاکسازیی چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، پارێزگاریکردن له ئاشتی و مافی مرۆڤ، به‌رهه‌می ئه‌م ڕاوێژ و دانیشتووانه بووه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران شانازی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌دوای خولی چوارساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن، ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه گرینگه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی هاوڕێمان، واته ڤێنێزووئێلا بکات. هیوادارم به هه‌وڵ و به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڤێنێزووئێلا له‌م به‌رپرسیاریه‌تییه گرینگه و به پاڵپشتیکردنی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام، خولێکی سه‌رکه‌وتووانه بۆ چالاکییه‌کانی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن له‌پێشماندا بێت. به دڵنیاییه‌وه، په‌سه‌ندکراوه‌کان و ئاکامه‌کانی ئه‌م کۆڕبه‌نده گرینگه که به درووشمی "ئاشتی، ده‌سه‌ڵاتداری و هاودڵی بۆ گه‌شه" پێکهێنراوه، هه‌نگاوێکی گرینگتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه به‌رزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن هه‌ڵبگرین.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌م کۆبوونه‌وه له کاتێکدا به‌ڕێوه ده‌چێت که ئاشتی له هه‌موو بواره‌کانیدا له سه‌رانسه‌ری جیهان که‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و پێشێلکردنی ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه، به‌ناو و شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌گرێت. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه له ئێستادا زۆرتر له هه‌ر کاتێکی دیکه پێویستییان به هاودڵی و لێکنزیکبوونه‌وه و هاوئاهه‌نگی هه‌یه. ئه‌و شته‌ی که له سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ له‌حاڵی ڕوودانه، له ڕوانگه‌یه‌کی ڕاستی بینانه، نیگه‌رانمان ده‌کات. له ڕێوڕه‌سمه جیهانییه‌کانی ئه‌وڕۆدا، خواسته ده‌سه‌ڵاتداری و داگیرکارییه‌کان، ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. مه‌یل به‌ره‌و پۆلێنبه‌ندکردنه سه‌ربازییه‌کان، به‌رده‌وام له مێشک و ئاکاری هه‌ندێک له ئه‌کته‌ره‌کاندا داسه‌پاوه. کێبه‌رکێ چه‌کدارییه‌کان، خستنه‌ڕێی شه‌ڕ و توندتربوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه‌کان، زۆرتربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سامانه‌کان، به‌شێوه‌ی ئاشکرا و نهێنی، به‌شێک له کۆمه‌ڵه ئاکارێکه که جگه به "ژیربیریی داگیرکه‌رانه" ناکرێت لێک بدرێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌کرێ بڵێین که بنه‌ما و ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ک داڕێژراوه که بۆ هه‌موو وڵاتان وه‌کوو پێوه‌رێکی بنه‌مایی ده‌ناسرێت، تا له‌به‌رگرتنی ئه‌و یاسا و ڕێسایه، هه‌م به‌ڵێنده‌ری سه‌ربه‌خۆیی، یه‌کپارچه‌یی نیشتمانی و ده‌سه‌ڵاتداریی وڵاتان بێت و هه‌م به‌رزکه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌کان، و دامه‌زرێنه‌ری ئاشتی و هێمنایه‌تیی و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام له بواری جیهانیدا بێت.
له کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، له هه‌مان سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی هه‌تا ئێستا، ئێمه به دروشمی "نه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی و نه وڵاتانی ڕۆژئاوایی" له سیاسه‌تی ده‌ره‌کیماندا، له هاوئاهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ ڕۆحی وڵاتانی بێلایه‌ندا هه‌نگاومان ناوه.
ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێنه‌سازیییه بنه‌ماخوازانه‌ی که له‌لایه‌ن بنکه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ناڕاستییه‌کان و شه‌ڕهه‌ڵگرساندنه‌کان به‌سه‌ریدا داده‌سه‌پێت، به‌رگریی ئێمه له بزووتنه‌وه مافخوازییه‌کانی جیهان، به هیچ شێوه‌یه‌ک به واتای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نرخه قبووڵکراو و ڕێگه‌پێدراوه مرۆڤایه‌تییه‌کان و به واتای ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکه نییه.
به‌بڕوای ئێمه، به‌رنگاری له‌گه‌ڵ توندئاژۆیی و تیرۆریزم، پێویستی به هاوکاری سازنده و ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو که له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ساڵی پاریش که له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێویستیی دروستبوونی "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ توندئاژۆیی و توندوتیژی" خرایه به‌رباس. بزووتنه‌وه‌ی وڵاتانی بێلایه‌ن، ده‌فرایه‌تییه‌کی زۆری بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م بیرۆکانه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌یه.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها زیادی کرد: سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌ی هاوترازی و هه‌ڵسوکه‌وتی سازنده و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و ناکۆکییه‌کان و لێکتێنه‌گه‌یشتنه‌کان له‌ڕێگای گفتوگۆ و هاوکارییه. هه‌ر به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه، وێرای کاری دڵڕه‌قانه و گوشاره به‌ربڵاوه سیاسی و ئابوورییه‌کان له دژی وڵاته‌که‌م به بیانووی به‌رنامه‌ی ناڤۆکی، کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌مان سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوگۆکان کرد. گفتوگۆکان له نێوان ئێران و گرووپی ناسراو به 1+5، ئاکامی به‌رجامی لێ که‌وته‌وه. پشتیوانی یه‌کلایی وڵاتانی بێلایه‌ن له به‌رنامه‌ی ئاشتیانه‌ی ناڤۆکی ئێران و هه‌روه‌ها پشتیوانی ئه‌وان له‌و دانوستانانه ڕۆڵێکی کارای له ده‌سته‌به‌رکردنی مافی ڕه‌وای ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی له حاڵی گه‌شه و هه‌روه‌ها به ده‌ره‌نجام گه‌یشتنی ئه‌و دانوستانانه بووه.
ناوبراو ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نێوان ئێران و لایه‌نه به‌رانبه‌ره‌کان له لایه‌نه جیاوازه‌کانی به گرینگ زانی. تایبه‌تمه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ناسین و ده‌سته‌به‌ربوونی مافی ناڤۆکی تایبه‌ت به وڵاتی ئێران نییه، به‌ڵکوو پێداگری گه‌لی ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌م گوشارانه بووه‌هۆی ڕێگری له دروست بوونی ڕه‌وتێکی مه‌ترسیدار له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بێبه‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له مافی بنه‌ڕه‌تی و ڕه‌وای ئه‌وان له گۆڕه‌پانی چالاکی ئاشتیانه‌ی ناڤۆکی. له ڕاستیدا به‌رجام ته‌نیا ڕێککه‌وتنێکی سیاسی نییه، به‌ڵکوو له‌م جیهانه پڕته‌نگه‌ژه که به‌کارهێنانی چه‌ک و توندوتیژی بووه‌ته بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وا، به‌رجام ستراتژی و ڕوانگه‌ی نوێ بۆ هاوکاری ئیجابی و سازێنه‌ر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی قه‌یران و کێشه‌کانه و ده‌توانێت ده‌ستپێکێک بۆ هاوکاری دوولایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه‌ی وڵاتان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و گه‌شه له جیهان بێت.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆ و دانوستانی به باشترین ڕێگه‌چاره‌ی کێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان ده‌زانێت و خۆی له‌وباره‌وه پێشه‌نگ بووه. ئێمه له ئاستی ناوچه‌ییش، له هه‌ر جۆره خولقێنه‌ری که به‌پێی گفتوگۆ و دانوستان بێت بۆ کۆتایی هێنان به ناکۆکییه‌کانی ئێستا پێشوازی ده‌که‌ین. کێشه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به جۆرێکه که هیچ وڵاتێک توانای دروست کردنی پاوه‌جێی و ئاسایشی سه‌قامگیری تێیدا نییه. گه‌یشتن به ئاسایش و گه‌شه‌ی ناوچه‌یی ته‌نیا له ڕێگای هاوکاری و به‌شداریی سه‌رجه‌م دراوسێیه‌کان مومکینه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ئێمه له ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یران له وڵاتانی شه‌ڕلێدراوی ناوچه پێشوازی ده‌که‌ین. ده‌بێ گفتوگۆوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به به‌شداریی گرووپه به‌رژه‌وه‌ندیخواز و خاوه‌ن شه‌رعییه‌ته‌کان و به بێ ده‌ستێوه‌ردانی زلهێزه بیانییه‌کان ئه‌نجام بدرێت و له ده‌ره‌نجامدا سندۆقی ده‌نگدان دیاریکه‌ری چاره‌نووسی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت.
له کۆتاییدا دووباره ئاماده‌یی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری به‌ربڵاو و چالاکانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن به تایبه‌ت وڵاتی دۆستی ڤێنزۆئیلا وه‌کوو سه‌رۆکی خولی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانج و په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه ڕاده‌گه‌یێنم.
سپاس ده‌که‌م....
کۆتایی کورتە نامە/310
ئێران گفتوگۆ و دانوستانی وه‌کوو باشترین ڕێگه‌چاره بۆ کێشه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان ده‌زانێت/ ڕژێمی زایۆنیستی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌ک
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٣٦
News ID: 780007
سه‌رۆک کۆماری ئێران له هه‌ڤده‌یه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاتانی بێلایه‌ن، به دانی ڕاپۆرتێک له چالاکی و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێران له خولی سه‌رۆکایه‌تیی چوار ساڵی ڕابردووی ئه‌م کۆبوونه‌وه، هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌کانی تارانی سه‌باره‌ت به پێویستیی به‌هێزکردنی هاوئاهه‌نگی و هاوکاریی ئه‌ندامانی بێلایه‌ن و گرینگ‌ترین مژاره‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ڕوون کرده‌وه.