وەزارەتی دەرەوەی سوریا شەوی شەممە ، وێرای بەڕێکردنی دوونامە بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە پەلاماری ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایی بۆ سەر بنکەو مەتەڕێزی سوپای سوریا لە گردو پەری دەیرئەلزوری شەرمەزار کرد و وەک دەستدرێژکاریی ئاشکراو مەترسیدار زانی دژی سەروەری و دەستەڵاتی نیشتمانیی سوریا و ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایی ڕۆژی شەممە بنکە ومەتەڕێزی سوپای سوریا یان لە گردو پەری دەیرئەلزور بۆمباران کرد کە بە هۆیەوە دەیان کەس لە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە کوژران وبریندار بوون .
فەرماندەری گشتی سوپای سووریا جەختیکرد: پەلامار بۆ سەر بنکەو مەتەڕێزی سوپای سوریا لە دەیرئەلزور بواری بۆ هێرشی ترۆریستانی داعشی بۆ سەرئەم پێگەیە و داگیر کردنیان خۆش کردووە بە لەونێک کە دەنگ وباسەکان دەربڕی جم وجوڵی ترۆریستان بە مەبەستی داگیر کردنی ئەو پێگە سەربازییەن کەلەلایەن ئەمریکاوە پەلاماری کراوەتە سەر.
ئەو دەنگ وباسانە لە چەشنێک هەماهەنگی لە نێوان ئەمریکا وترۆریستان لە سوریا باسدەکەن و ئەم پرسە هاوڕێ لەگەڵ ئەزموونی ئاگر بڕی پێشوو کە لەو دا تاقمەکانی ترۆریستی وا ئەمریکا لاگری لێدەکردن بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ئاگر بڕی ڕاگەیاندراو ، ناوچەی خان تومان لە باشووری رۆژئاوایی حەڵەبیان داگیر کرد ، ڕەنگدانەوەی ئەم ڕاستەقینەیە کە هیچ متمانەیەک ناکرێت بە ڕێککەوتننێک کە ئەمریکا لایەنێکی ئەو بێت.
ئەگەر چی ئەمریکا گەرەکیەتی کە وەبەر ئامانج دانیی پێگەی سەربازی سووریا و کووشتاری سەربازنی سەقامگیر لەم پێگەیە بە لەناکاو و نائەنقەست نیشان بدات بەڵام هەموو شایەتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم تاوانکارییەی ئەمریکاییەکان کردەوەیەکی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو وبەهەماهەنگی لەگەڵ ترۆریستان ئەنجام دراوە .
بە سەرنج دانی ئەو کەرەستەو ئامێرە پێشکەوتووانە کە ئەمریکاییەکان لەبەردەستیان دایە و لەبارەی تواناییەکانیان تەبلیغاتی بەر بڵاویان خستۆتە ڕێ ، ئاگادار بوون لەوەی کە ئەو شۆێنە پێگەیەکی سەربازی ئەرتەشی سوریایە و یان شۆێنی سەقامگیر بوونی ترۆریستانە کارێکی یەکجار هاسانە .
بەهەر حال بێ توانایی ئەمریکاییەکان لە مەڕ لێکدانەوەی وەها بابەت گەلێک کەلە ڕوانگەی سەربازییەوە مەسەلەگەلێکی ڕوون وئاشکران باس لە لاوازی ئەمریکا دەکات کە بانگەشەی توانایی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان دەکات . بێ گومان وەها لاوازی گەلێک دەتوانی بۆ خەڵکی ناوچە شۆینهات گەلێکی مەرگهێنەتری بەدواوە بێت .
خەڵکی جیهان هێشتا تاوانکاری ماوەیەک لەمەو بەری ئەمریکا لە ئەفغانستانیان لەمەڕ وەبەر پەلامار دانی نەخۆشخانەیەک لەو وڵاتە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم لە بیردایە کە بوو بەهۆی مەرگی دەیان نەخۆش وکادێری ئەو نەخۆشخانەیە . بێ گومان تاوانکاری ئەمریکا لە کوشتاری سەربازانی سوریا لە درێژەی وەبەر پەلامار دانی پێگەیەکی سەربازی سوریا لە سووچ گەلی جۆر بە جۆر بۆ تاوتۆێکردن دەبێ .
زۆرێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی بە سەرنجدانی شایەت و بەڵگەکان ، تاوانکاری نوێی ئەمریکا لە چوار چێوەی ئامانجەکان و مەبەستە گوماناوی و دوژمنکارانەکانی ئەمریکا لە سوریا تاوتۆیدەکەن بەڕوانینێک بە سەر گۆڕانکارییەکانی سوریا و چالاکیەکانی ئەمریکا لەهەمبەر ئەو لەوە تێدەگەین کە ئەمریکا ئامانجێکی جگە لە لاوازکردنیی سەربازیەیکانی سوریا و هێزمەند کردنیی ترۆریستان و دانی دەرفەت بەوان نییە و لەم بوارە بە پرس گەلێکی وەک ئاگر بڕ و پەرەپۆشی گەلێک وەکوو بەلەناکاو نیشان دانی کردەوەکانی کارەسات باری لە وڵاتانی جۆر بەجۆر بە تەمای پاساو دانیی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی خۆیەتی لە وڵاتانی جۆر بە جۆر دا .
ەوەی ئاشکرایە لە حەوتەکانی ئەمدواییە سوپای سوریا سەرکەوتنگەلێکی بەرچاوی لە بەرەنگاربوونیی ترۆریستان دا بووە، پاکتاو کردنیی ناوچە جۆر بەجۆرەکانی سوریا لە بوونی تررۆیستان وهەوڵی هاوئاهەنگی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکانی سوریا لە پێناو کۆتایی دان بە بوونی ڕەشەکوژان ،لاگرانی ڕەشەکوژان لەوانە ئەمریکا ی نیگەران کردووە .
لە وەها کەشێک دا ئەمریکا بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە ئاگربڕبەتەمای بەهێز کردنیی ترۆریستان و کۆسپ نانەوەیە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ترۆریستی لە سوریاو بوار بۆ ناردنی یارمەتیی زیاتر بە تایبەت یارمەتی سەربازی خۆشکات بۆ ترۆریستان .
کردەوەی ئەمریکا لە ڕابردوویش سەڵماندوویەتی کە بە بیانووی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی سوریا لە کاتی ئاگر بڕەکانی پێشو دەستی داوەتە تەیارکردنی ترۆریستان بە چەک و چۆڵی مەرگهێنەرتر. بە هەر حال کردەوەکانی ئەمریکا بە هەر هۆیەک کە ئەنجامی گرتبێت ، تەنیا لە پێناو قازانجی ترۆریستان و هێزمەند کردنی ئەوان بووە لە ناوچە جۆر بە جۆرەکان دا ودرێژەی ئەو ڕەوشە ڕەهەند گەلێکی کارەساتباری دەبێ بۆ قەیرانەکان لە ناوچە لە وان سوریا دا .....
کۆتایی کورتە نامە/310