به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەرەنسا ، ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ لیکدانەوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕی سوریا لەسەر داوای ئەمریکاو ڕوسیای هەڵوەشاندەوە .
نوێنەرانی ئەمریکاو ڕوسیا بڕیار بوو لەم کۆبوونەوەیەدا وردیاتی ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات بۆ وەلانانی کێشەکە لە سوریا ، یارمەتی گەیاندن بە خەڵک و هاوکاریی سەربازی دژی تاقمە ڕەشەکوژەکان لەووڵاتەدا ئاراستە بکەن .
" ڤیتالی چورکین " نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوکان پێنجشەممەی ڕابردوو پێشنیاری پەسەند کرانی بڕیارنامەیەک لەمەڕ پشتگری لەم ڕیککەوتنەی لە کۆبوونەوەی ئەم حەوتەیەی ئەم ئەنجوومەنە هێنابووە ئاراوە .
ئاگربڕەکەی سوریا لە دوشەممەی ڕابردوو هاکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی قوربان دەستپێکراوەوتا بە ئێستا بەردەوام بووە .
بێتوو ئاگربڕەکە بۆ ماوەی یەک حەوتە درێژەی هەبێ و گرووپەکانی فریاگوزار دەستیان ڕابگات بە خەڵکی نیازمەندی سوریا ، ئەوسا ڤاشێنگتۆن و مۆسکۆ بڕیاری هاوکاری بۆ پەلاماردانی تاقمەگەلێکی ترۆریستیی وەک داعش و بەرەی نوسرە دەدەن.....
کۆتایی کورتە نامە/310