١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:١٨
دەسپێکرانی کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا

کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا بەبێ ئامادەبوونی بەریتانیا ئەمرۆ هەینی لە براتیسلاوای پێتەختی ئیسلۆواکیا بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فرانس پریس ، سەرانی ٢٧ وڵات ی ئەندامی  ئەیکەتی ئەوروپا لە دانیشتنیکی نافەرمی لە براتیسلاوا کۆبوونەوە تا لەبارەی داهاتووی ئەم یەکیەتییە بە بی ئامادە بوونی بەریتانیا  وتووێژ بکەن .

تەوەری دانووستانەکان لە بارەی بارودۆخی  قەیراناوی ئەوروپا دوای چوونە دەری بەریتانیا لەم یەکیەتییە و ریگا چارە بۆ ناکۆکییەقووڵەکان لە بارەی مەسەلەی کۆچبەران ، ئاسایش وبەجیهانی بوونە .

ئانگلا مێرکل گەورو ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕوو لە هەواڵنێران ڕایگەیاند بە سەرنج لە ڕەوشی قەیراناوی یەکیەتی ئەوروپا ، ئێمە دەبێ لە دەڤەری ئاسایێی ، ئاسایسی نێو خۆ ودەرەوەیی ، سەڕدژی ترۆریسم و لە بواری هاوکارییەکانی بەرەڤانی ، گەشەی ئابووری و کارو پیشە  پێشکەوتنمان هەبی .

ڕوبرت فیکۆ ، سەرۆک وەزیرانی ئیسلۆواکیا کە میوان داری ئەم کۆبوونەوەیە ڕوو لە سەرانی یەکیەتی ئەوروپا ، ووتی ، هەموومان دەبێ هاوپەیمان بین ئەگەر چی ئەم کردەوەیە هاسان نییە .

دوناڵد توسک ، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا دەستووری کاری ئەم کۆبوونەوەیەی درێژە دان بە چاکسازییەکان لەم  یەکێتیە لە بواری پاراستنی سنوورەکانی وڵاتانی ئەندام ، بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم و هەروەها مەسەلە جۆر بە جۆرەکان ی کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕاگەیاندووە .

فەرەنسا وئەڵمانیی ، دوو دەستەڵاتی گەورەی یەکیەتی ئەوروپا هەوڵ ئەدەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانە ی لەکیس چووی خەڵک دوای پەلامارەکانی ترۆریستی ، قەیرانی کۆچبەران و بە جیهانی بوون  سیستیمی توانای بەرگری یەکیەتی ئەورپا  هێزمەندتر بکەنەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310