بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران ، " عەلی ئەکبەر ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و " فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە لە بروکسێل دیدار و دوولایەن لە بارەی گرفتەکانی دراوی و بانکی راویژیان کرد کە بە دوای بایکۆتکردنەکانی ئەمریکا دژی ئێران هەروا دوای جێبەجێبوونی بەرجام لە ئارا دان .
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە یش لەگەڵ کۆمیسیۆنێری وزەی یەکیەتی ئەوروپا و وەزیری دەرەوەی بەلژیک دیدار و وتووێژی کرد .
عەلی ئەکبەر ساڵحی لەسەر بانگێشتنی کۆمیسیۆنێری وزەی یەکیەتی ئەوروپا و کاربەدەستانی بەلژیک ڕۆژی دووشەممە سەردانی بروکسێل شۆینی سەرەکی بنکەی یەکیەتی ئوروپای کرد ....
کۆتایی کورتە نامە/310